بوونی ماددەی زەرد(جیق) لە چاوی منداڵی تازە لە دایک بوو بوومی ماددەی زەرد و لینج لە چاوی منداڵی تازە لە دایک بوو حاڵەتێکی باوە و زۆرجار دەبێتە ھۆی سەرنج و دڵەراوکێ لە خێزان ماسکی چاو و ترس بوونی ھۆکاری نەخۆشی لە پشتەوە ، فرمێسک لەرژێنی فرمێسک درووست دەبێت دەرژێتە ناو چاو کە دەبێتە ھۆی پاک کردنەوەی چاو و پاراستنی لە ووشکی، پاشان لەگەڵ تروکاندی پێلوی چاو فرمێسکەکە دەچێت بۆ بۆریەک کە فرمێسک دەبات بۆ ناو لووت لە رێگای بۆریچکەیەکی بچووک لای لووت، کاتێک ئەو بۆریە بگیرێت ئەوا فرمێسک تەشیە دەبێت و لەناو چاو دەمێنێت و پاشان لینج دەبێت لەناو چاو و چاو زۆر ئاو دەکات و لەچاو دەرژێتە دەرەوە ، رێژەی لە ٢٠٪ ی منداڵان ئەو گرفتەیان دەبێت کە بەشێکی زۆرباوە و لەگەڵ تەمەن چاک دەبێت
٠ ھەوکردنی چاوەکان : کە دەبێتە ھۆی سووربوونەوە ، ئاوسان، زۆر فرمێسک رژان لە چاو کە بەھۆی بەکتریای ڤایرۆس دەبێت کە لەوانەیە لە کاتی رێرەوی لە دایک بوون تووشی ببێت یان بەرکەوتن دوای لە دایک بوون
٠ بوونی ماددەی نامۆ لە چاو : لە ئەنجامی تۆزی و پیسی و بۆدرە و کە دەکەوێتە ناو چاوەکان کە دەبێتە ھۆی سووربوونەوە و ئاوکردن ھەندێک جاریش ھۆکاری گریانی منداڵانە
٠ ھەڵامەت : کە زۆرجار دەبێتە ھۆی سووربوونەوە و زۆر بوونی فرمێسکی چاوەکانە لەگەڵ لووت گیران و نیشانەکانی تری ھەڵامەت
٠ ھەورکردنی پێلوی چاوەکان کە دەبێتە سووربوونەوە و ئەستووربوونی پێلوی چاوەکان
نیشانەکان :
نیشانەکان لەوانەیە ھەموویان یان ھەندێکیان ھەبن وەك
ـ فرمێسکی زۆر بەردەوام لە چاو
ـ پیس درووست بوون لە چاوەکان
ـ ئاوسانی پێلووی چاوەکان
ـ سووربوونەوەی چاوەکان
چارەسەری:
ـ ئەگەر بۆری چاو فرمێسک گیرا بوو ئەوا زۆر کات خۆی لەگەڵ تەمەن چاک دەبێت زۆر کات تا ٩ مانگی دەمێنێتەوە
ـ پاک کردنەوەی چاوەکان و کە مادەی گەربو چاوەکان و پێلوی چاو
ـ ھەندێک جار گیرانی بۆری چاو ئەگەر باش نەبێت پێوستی بە نەشتەرگەری دەبێت
ـ لەکاتی ھەوکردن و بوونی پیسی پێوستی بە مەساجێکی نەرم ھەیە لە نێوان چاو و لووت ـ بەکارھێنانی دژە بەکتریا لە کاتی بوونی ھەوکردن بە شێوەی دلۆپ و مەلحەم و ھەندێک جاریش لە رێگای دەم