نەھاتنە خوارەوەی ھێلکەی گونی منداڵ 

نەھاتنە خوارەوەی ھێلکەی گونی منداڵ یەکێکە لە گرفتەکانی منداڵ کورەکە لە دوای لە دایک بوون نزیکەی ٥٪ منداڵ ھەستی پێ دەکرێت لەوانەیە یەکێکیان یان ھەردووکیان ئەو گرفتەیان ھەبێت کە رێژەکەی زۆرترە لە منداڵی ناکام . 

بەگشتی ھێلکەی گون لەناو سکی منداڵە تا تەمەنی ٧ مانگی ناو سکی دایک پاشان دەجولێت و بە کاریگەری ھۆرمۆنی دێتە ناو کیسی گون، بۆیە لەوانەیە کاتێک ئەم کردارە بە درووستی روونەدات لەوانەیە ھەر لەناو سک بمێنێت یان لەو کەنالە بمێنێت کە دەگات بە گون 

شێوازەکان: 

٠ ھێلکەی گون دانەبەزیبێت و ھەستی پێ نەکرێت 

٠ ھێلکە گونی کۆچ کەر کە دەگاتە ناو گون پاشان دەچێتە سەرەوە و پاشان دێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت 

٠ بەرزی ھێلکەی گون بەشێوەیەک کە لەناو کیسەکە نیە بەڵام لە سەرووی کیسی گون ھەستی پێ دەکرێت 

ھۆکارەکان : 

٠ ناکامی کاتی لە دایک بوون 

٠ دایک ھۆرمۆنی بەکار ھێنابێت بۆ منداڵ بوون 

٠ بوونی خزمایەتی لە خێزانداریدا 

٠ بوونی گرفتی درووست بوون لە کۆئەندامی میز 

٠ نەشتەرگەری بۆ لادان 

٠ ھۆکاری بۆ ماوەیی 

٠ کەمی کێش کاتی لە دایک بوون 

٠ بوونی نەخۆشی شەکرە لە دایک 

ئاکامەکان : 

٠ شێرپەنجەی گون رێژەی ترسناکی زۆر دەبێت ئەگەر لە دوای تەمەنی دوو ساڵی ھێشتا ھێلکە گون لەناو سک بن نەھاتبنە خوارەوە 

٠ تووش بوون بە نەزۆکی 

٠ سورانی ھێلکە گونەکان کە دەبنە ھۆی مردنی ھێلکەکان 

٠ پووکانەوەی ھێلکە گونەکان 

دەستنیشانکردن:. دەستنیشانکردنی ئاسانە و بەدەست ھەستی پێ دەکرێت بەڵام پێوستی بە سۆنار دەکات بۆ زانینی شوێنی تەواو و باری ھێلکە گونەکان ھەندێک کات پشکنینی تریشی پێوستە 

چارەسەری :. چارەسەی ھۆرمۆنی بە شێوەی دەرزی لە منداڵ دەدرێت 

نەشتەرگەری :. پێوستە ئەگەر ھێلکە گونەکان تاوەکو تەمەنی ٦ مانگی نەیەنە خوارەوە پزیشک ببینیێت و وە دەبێت چارەسەر بکرێت تاوەکو پێش یەک ساڵی وە دەبێت نەشتەرگەری بۆبکرێت پێش تەمەنی ١٨ مانگی تاوەکو تووشی ئاکامە خراپەکان نەبێت