چاوی منداڵەکەم کزە؟

کزی بینینی چاو گرفتێکی باوە بە گشتی لە تەمەنی منداڵی ئەو گرفتە باوە نزیکەی ٦٪ ی منداڵانە چاویان کزە ، لەوانە نمرەی کزیەکە جیاواز بێت ، کە لەوانەیە کەم بێت لە ھەندێک کات و ھەندێک کاتیش زۆر بێت و ببێتە کوێری بۆیە پێویستە لە خێزان سەرنج بدات منداڵ و بەدوا داچوون بکات کاتێک ھەستی بەو گرفتە کرد کە کار نەکاتە زیرەکی و خوێندن و چالاکی رۆژانە . 

نیشانەکانی چاوکزی لە منداڵی بچووک:. 

٠ ئاوسانی پێلوەکانی چاو و زۆر گوشینی 

٠ برینداری پێلوی و چاو و دەورووبەری 

٠ نەتوانینی سەیرکردن، سەرنج دان لە کەسەکانی دەورووبەر و دایک و باوکی یان شتی جوڵاو بەتایبەت لە دوای تەمەنی ٣ مانگی 

٠ چاو سووران کاتی سەیرکردن

٠ جوڵەی سەیر و سورانی چاوەکان

٠ سوڕاندنی سەر کاتێک سەیری شتەکان دەکات 

٠ زۆربوونی فرمێسکی چاو لەکاتی ئاسایی 

٠ زۆر سەرنج دان و سەیرکردنی شتەکان 

٠ زۆر گوشینی چاو و ھەستیاری زۆر لە رووناکی 

نیشانەکانی چاو کزی لە منداڵی گەورە و لە تەمەنی قوتابخانە:. 

٠ زەحمەتی لە خوێندنەوە و زۆر نزیک بوونەوە لە پەرتووەکانی 

٠ زەحمەتی لە جیاکردنەوەی رەنگەکان و شتە بچووکەکان

٠ زەحمەتی جیاکردنەوەی کەسەکان و نیشانەکان 

٠ زۆر نزیک دانیشتن لە شتەکان  و لە تەلەفزیۆن بۆ بینینی شتەکان

٠ گلەیی زۆر لە چاو ئێشە و ماندوو بوونی چاوەکان 

ھۆکارەکان:. 

٠ خێلی بە تایبەت کە زۆر بێت و چارەسەر نەکرێت 

٠ نەخۆشی چاو وەكو ئاوی سپی و رەش بەشەکانی تری چاو و چارەسەر نەکرا بێت وەك پێویست

٠ بوونی نەخۆشی مێشک بە تایبەت نەچوونی ئۆکسجین بۆ مێشکی منداڵ لە کاتی لە دایک بوون یان دواتر 

٠ حاڵەتی کورت بینی یان درێژ بینی کە چارەسەر دەکرێت بە چاویلکە 

چارەسەری :. 

٠ پێویستە کاتێک ھەست بە ھەر نیشانەیەک لەوانە کرا سەردانی پزیشکی چاو بکرێت 

٠ زوو چارەسەر کردنی حاڵەتی خێلی منداڵ 

٠ زوو چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی چاو 

٠ زۆر گرنگە پشکنینی چاو بۆ منداڵ بکرێت بە تایبەت پێش تەمەنی قوتابخانە 

٠ پشکنینی چاو بە تایبەت لە کاتی گلەیی لە ئازاری چاو زۆر سووربوونەوە یان کاتی سەر ئێشە کاتێک دووبارە دەبویەوە 

پارێزی:. 

٠ زۆر خواردن یارمەتی چاو دەدەن و سودیان زۆرە بۆ چاوەکان بە تایبەت ترێ ی رەش ، گێزەر ، ماسی ، ھێلکە ، کە پێویستە لە کولانی رۆژانەی منداڵ ھەندێکیان بە لایەنی کەم ھەبن ٠ زۆر بەکارنەھێنانی مۆبایل و ئامێری یاری کە چاو کز دەکەن