ھۆکارەکانی درەنگ قسە کردن لە منداڵ 

درەنگ ئاخافتن گرفتێکی گەشەی منداڵە لە زۆر خێزان ھەستی پێ دەکرێت ئەگەر منداڵ بوو بە یەک ساڵ و ھیچ دەنگێکی نەبوو ، یان بوو بە ساڵ و نیو دایە و بابەی نەوت یان بوو بە ٣ ساڵ و رستەی نەوت بە دواکەوتووی زمان دادەنرێت 

ھۆکارەکان:.

١- ھۆکاری سرووشتی وەك دایک و باوک کەم قسە بن ، قسە لەگەڵ منداڵ نەکەت و منداڵ بە تەنھا بێت 

٢- ھۆکاری درووست بوون وەك ئەوەی لێو و دەمی لەکەدار بێت لە درووی شوێندا 

٣- پێوەنووسانی زمان بە ژێرەوەی ناو دەم 

٤- گوێ گرانی منداڵ بە شێوەیەک کە گوێ ی لە قسە نەبێت 

٥-بیرکۆڵی کە منداڵێک لە رێژەی زیرەکی کەم بێت 

٦- ئیفلیجی مێشک (شلل الدماغ) کە مێشک ئەزیەتی خواردبێت و پەکی کەوتبێت کە زۆربەی لە دوای لە دایک بوون روودەدان 

٧-ھۆکاری دەروونی وەك شەرمی زۆر ، زمان گرتن کردارەکانی منداڵ نەتوانێت قسە دەربرێت 

٨- قسە کردن لە ماڵەوە بە چەند زمانێک وەك دایک و باوک دوو زمانی جیا قسە بکەن 

٩- بەکارھێنانی ئامێری ئەلکترۆنی پێش ئەوەی منداڵ فێری قسە بێت 

ھەنگاوەکانی چارەسەرکردن. 

٠ زۆر قسە کردن لەگەڵ منداڵ بە یەک زمان و باسی ھەموو شت کردن لەگەڵی 

٠ نەبینینی ئامێری ئەلکترۆنی پێش فێربوونی قسە کردن ، وا باشە تا ٣ ساڵی نەبێت 

٠ گێرانەوەی چیرۆک بۆ منداڵ ، زۆر یاریکردن لە گەڵیدا 

٠ تێکەڵکردنی بە منداڵی کە باش قسە دەکەن و بەتایبەت داینگە 

٠ وەڵامدانەوەی پسیارەکانی منداڵ و نەھێشتنی شەرم و تورەنەبوونی لێ ی 

٠ چارەسەرکردنی نەخۆشی ئەگەر ھەیبێت وەك گوێ ی قورسی