بە گشتی منداڵ حەزی زۆر لە قوتابخانە و خوێندن و سەرنج دەدات و شتەکان فێر دەبێت ھەندێک منداڵ ئەم سەرنجانەیان بە شێوازی پێویست نیە کەمتر سەرکەوتوون لە خوێندن ، پێویستە سەیری ھۆکاری ئەو کەم سەرنجە بکەین کە لە منداڵێک بۆ منداڵێک دەگۆرێت و دانە بە دانە چارەسەریان بکەین .
١- سرووشتی منداڵی : کە لەو تەمەنە زیاتر حەز لە یاری و دۆزینەوەی شتەکان ، سەیر کردنی ھەموو شت دەکەن و بۆیە زۆر جار سەرنجیان لای مامۆستا و خوێندن نامێنێت
٢- ووزەی منداڵ: کە منداڵ ووزەیەکی زۆری پێ یە و دەیەوێت سەرفی بکات بۆیە زۆر جار دەیەوێت ئەو ووزەیە بەکاربێنێت و زیاتر دەجوڵێت کەمتر بیری لای خوێندن و وانەیە
٣- بێزاری منداڵ بە تایبەت ئەگەر وانەکان سەرنج راکێش و شێوازەکان زۆر نزیک نەبێت لەو شێوازەی کە کەسایەتی ئەو حەزی پێ دەکات یان وانەکان بە شێوازی یاری و خۆشی و دەربرین نەبن
٤- بوونی نائارامی دەروونی دڵەراوکێ بەھۆی شێوازی پەروەردەی ماڵ یان بوونی گرفت و ھەندێک جاریش گرفتی لەگەڵ قوتابیەکان و ھاورێکان یان مامۆستاکان
٥- بوونی نەخۆشی ئۆرگانی و ئازار
٦- کەمی رێژەی زیرەکی منداڵ کە زۆر کەمە ئەو حاڵەتە بەڵام ھەندێک منداڵ بەھۆی نەخۆشی درێژ خایەن یان کاتی لە دایک بوون ئازاری خواردووە و گرفتی ھەیە
٧- تووش بوون بە حاڵەتی کەمی سەرنج و زۆری جووڵە کە حاڵەتێکی دەروونی باوە لە نزیکەی ٥٪ منداڵانی تەمەنی قوتابخانە ھەیە
ھەندێک رێگای چارەسەری:
ـ یاریکردنی شێوازی سەرنج دان : چونکە منداڵ زۆر ئارەزووی یاری دەکات بۆیە گرنگە ئەو یاریانە بەکاربھێنرێت کە یاری سەرنج دانن (ترکیز) کەمێکیش یاری زیرەکی و بەکارھێنانی مێشک زۆرە و گرنگە بەشێک لە یاری منداڵ لەم شێوازە بێت و ئەرکی خێزانە ئاسانگاری بۆ بکات
ـ خواردنی باش و درووست و ھاوسەنگی بە تایبەت نیشانەکان کە لە میوە و سەوزە و ھەنگ زۆر ئاو خواردنەوە و سێ ژەمی خواردن ، کە دەبێتە ھۆی زیادی سەرنج ، دەبێت بەیانیان منداڵ نان بخوات بۆ یارمەتی مێشک ، خواردن خواردنی قوتابخانە و گرنگە تا ماوەیەك بێ خواردن نەبێت
ـ رێکخستنی کاتی منداڵ گرنگە دوای قوتابخانە منداڵ کاتی خوێندنی ھەبێت ، کاتی پشووی ھەبێت ، کاتێکی گونجاوی یاریکردنی ھەبێت لێك جیا بکرێنەوە ھەموویان بە تەواوی بکرێت
ـ زوو خەوتن و تێر خەو بوون کە ئەرکی خێزانە ئەم حاڵە رێکخەن و ھەموو ئەندامی ماڵ ھاوکار بن
ـ شێوازی تێگەیشتنی منداڵ کە ھەر منداڵە و رێژەیەکی زیرەکی ھەیە و حەز بە شێوازێک دەکات بۆ تێگەیشتن و ئەو شێوازانە بەکاربھێنرێت و شێوازی خوێندنی ووشک نەبێت بۆ نموونە یاری و رەنگ و چیرۆک بەکاربھێنرێت
ـ ھاوکاری دەروونی منداڵ کە بە شێوازی لەسەرخۆ و ئارام کە ماڵ و مامۆستای زۆر خۆش بوێت گرفتی لە ماڵ نەبێت یان بەلایەنی کەم ھەستی پێ نەکات زۆر پێداھەڵدانی بۆ بکرێت
ـ بەکارھێنانی شێوازی بەخشین و رێزلێنان دوای خوێندن و سەرکەوتن و کار ئەنجام دان وەك پێدانی ھەدیە ، بردنە دەرەوە ، شت کرین ، بەکارھێنانی ئامێری یاری ئەلکترۆنی
ـ فێربوونی لایەنی دەروونی لە خۆشەویستی و ئارامی و ئەو ووزەی ھەیەتی بەکاری بێنێت
ـ زۆر قسە کردن لەگەڵ منداڵ بە شێوازێک ئەوەی حەزی لێ یە و یان پێ ی ناخۆشە دەرببرێت
ـ چارەسەری گرفتی دەروونی و نەخۆشی ئەگەر ھەستی پێ کرا