ددان هاتن

ددان هاتن

ددان هاتن به‌شێكه‌ له‌ گه‌شه‌ىمندال ، زۆربه‌ى منداله‌كان ددانی یه‌كه‌میان له‌ نێوان پێنج بۆ هه‌فت مانگى دێتبه‌ڵام هه‌ندێك جار ددان دوا ده‌كه‌وێت تا 13 مانگى دوا ده‌كه‌وێت به‌ڵام نابێت له‌و ماوه‌یه‌ دواتر بكه‌وێت.

هه‌ندێك نیشانه‌ى هاوكات له‌گه‌ڵ ددان هاتن ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ بریتین له‌

١. تێكچوونى بارى سرووشتیان به‌جۆرێك به‌رده‌وام بێزار و تووره‌ و نارازى دیارن

٢. خه‌ویان به‌ گوێره‌ى پێشتر تێك ده‌چێت و له‌ ناو خه‌ودا گریانیان بۆ درووست ده‌بێت

٣. تایه‌كى كه‌م كه‌ رێژه‌كه‌ى كه‌م جار ده‌گاته‌ 38.5 پله‌ى سه‌دى

٤. هه‌موو شتێك ده‌خاته‌ ناو ده‌مى و حه‌زده‌كات زیاتر گه‌ز له‌شت بگرێت

٥. خواردنیان كه‌متر ده‌بیت له‌ كاتى پێشووتر

٦. هه‌ندێكجار قژیان بان گویان راده‌كێشن

٧. رێژه‌ى پیساییكردنیان زیاتر ده‌بێت و شلتر ده‌بێت به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن تووشى سكچوونى زۆر ده‌بێت

هه‌موو ئه‌م نیشانانه‌ كاتین و خۆیان چاكده‌بنئه‌گه‌ر منداڵكه‌ ئه‌و نیشانانه‌ى زیادبوو به‌شێوه‌یه‌ك بارى ته‌ندرووستى تێك بدات ئه‌وا ده‌كرێت شرووبى دژه‌ ئازار به‌كار بێنێت بۆ كاتى پێویست