چۆن به‌رگری له‌شی منداڵه‌كه‌ت زیاد ده‌كه‌یت ‌

 

پێویسته‌ به‌رگری له‌شی هه‌موو مرۆڤێك ته‌واو بێت دژی هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك به‌تایبه‌ت منداڵ چونكه‌ زیاتر ئه‌گه‌ری نه‌خۆشیان هه‌یه و له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بكه‌ون  ئه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ژیانی بمێنێت، زۆر رێگا هه‌یه بۆ زیاد كردنی به‌رگری له‌شی منداڵ وه‌ باشترینیان  زیاد كردنی به‌رگری به‌ شێوازی  سروشتی كه‌ ئه‌م خاڵانه‌ ده‌گرێته‌وه‌:

١.خواردنی شیری دایك به‌تایبه‌تی شه‌ش مانگی یه‌كه‌م، كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆری به‌رگری دژه‌ نه‌خۆشی ده‌دات به‌ كۆرپه‌له  له‌و ته‌مه‌نه‌دا و ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی منداڵان  جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ باشترین خواردنی منداڵ له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌م شیری دایكه‌.

٢.پێدانی سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌ هه‌موو جۆره‌كانی كه‌ له‌به‌ر ده‌ست بێت و دوای گرینگی دان به‌ پاك و خاوێنیه‌كه‌ی واباشتره‌ رۆژانه‌ پێنج جار كه‌متر نه‌بێت به‌ تایبه‌تی(سێو،پرته‌قاڵ،گێزه‌ر،شوتی،برۆكوڵی،كیوی و فه‌راوله‌)

٣.خه‌وێكی ته‌ندروست وا باشه‌ رابهێنرێت كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش بخه‌وێت له‌ كاتی دیاری كراوی شه‌ودا،هه‌ر چه‌نده‌ به‌ گوێره‌ی ته‌مه‌ن ده‌گۆرێت به‌ڵام وا باشه‌ به‌ گشتی له‌ نێوان ١٠-١٤ كه‌تژمێر بخه‌وێت وه‌ به‌ راهێنان هه‌مو منداڵێك ده‌كرێت فێر بكرێت كه‌ شه‌وان زوو بخه‌ون و له‌ كاتی دیاری كراویان..

٤.وه‌رزش كردنێك كه‌ منداڵ زۆر ماندو نه‌كات وه‌ به‌ به‌رده‌وامی یه‌كی گونجاو وا باشه‌ وه‌رزشێكی كۆمه‌ڵی بێت و ئه‌ندامانی ماڵیش‌ به‌شداری تێدا بكه‌ن..

٥. بونی كاتی دیاری كراو بۆ پیاسه‌ و به‌ركاوتنی تیشكی خۆر له‌ سه‌ره‌تای به‌ره‌ به‌یان یان پێش رۆژ ئاوابوون، كه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رزی به‌رگری له‌ش زۆری ڤیتامین (دی)یه‌..

٦.پێدانی خۆشه‌ویستی و سۆز و دوور بوون له‌ رق و كینه‌. ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ توند هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت زووتر و زۆر تر تووشی نه‌خۆشی ده‌بن. ده‌كرێت رۆژانه‌ به‌ لایه‌نی كه‌م یه‌ك ژه‌م خواردن به‌ یه‌كه‌وه‌ بخورێت و كاتێكی باش بخه‌یه‌نێت و هه‌ست و سۆزه‌كان تێیدا ده‌ر ببرێت و باشی كردار و گرفته‌كانی رۆژانه‌ی تێدا بكرێت،هه‌موو منداڵێك رۆژانه‌ پێویستی به‌ چه‌نده‌ها جار ده‌ربرینی خۆشه‌ویستی و له‌ باوه‌ش كردن هه‌یه‌.

٧.فێركردنی ره‌وشته باش و‌ ته‌ندروسته‌كانی رۆژانه.‌ ‌وا باشه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بكرێت و دواتریش له‌ ژێر چاودێری بۆ بكرێت وه‌ك: ده‌ست شۆرین پێش و دوای نان خواردن و ددان شوشتن رۆژانه‌ چوار جار و پاك و خاوێنی سه‌ر ئاو،فێر كردنی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ كه‌سین و تایبه‌تن.

٨. زۆر كه‌م به‌كار هێنانی ده‌رمان و له‌ كاتی پێویست و له‌ ژێر رێنمایی پزیشك تا بكرێت دوور بێت له‌ به‌كار هێنانی ده‌رمان  به‌ تایبه‌ت(ئه‌نتی بایۆتیك).

 

٩. به‌ كار هێنانی ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ به‌كتریای سوود مه‌ندی تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تی ریخۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌ده‌ن وه‌ك: ماست وه‌ ئه‌وانه‌ی دژه‌ ئۆكسیدیان ته‌دایه‌ وه‌ك: ته‌ماته‌،پرته‌قاڵ و لیمۆ.

١٠. راهێنان له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر و شه‌ربه‌تی سروشتی