رێنمایی ته‌ندروستی له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی خوێندن

 

یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین شوێنی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانمان قوتابخانه‌یه‌ وه‌ گرینگترین كه‌سایه‌تی
بۆ په‌روه‌رده‌ كردن مامۆستایه‌ كه‌ له‌لای هه‌موومان وه‌كو كه‌سێكی پیرۆز و رابه‌ر و بونیادنه‌ری
كۆمه‌ڵگا سه‌یری ده‌كه‌ین.
له‌لای هه‌موومان رونه‌ كه‌ له‌ پشوی هاویندا زۆر له‌ ستایلی ژیانی منداڵه‌كان ده‌گۆرێت به‌تایبه‌ت
لایه‌نی (خه‌و،یاری وه‌ هه‌روه‌ها كاتی خواردن) وه‌ پێویست ده‌كات له‌ كاتی وه‌رزی خوێندن رێك
بخرێته‌وه‌.
بۆیه‌ پێویسته‌ ره چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بكرێت….
‌به‌بیر هێنانه‌وه‌ی قوتابیه‌ خۆشه‌ویسته‌كانمان كه‌ قوتابخانه‌ به‌ پیرۆز سه‌یر بكه‌ن و گوێرایه‌ڵی
ته‌واوی مامۆستا بكه‌ن و پارێزگاری لێ بكه‌ن.
هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵه‌كانمان براده‌رایه‌تی گه‌رمیان هه‌بێت به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ قوتابیه‌ زیره‌ك
و ره‌وشت زۆر به‌رزه‌كان و براده‌ری تایبه‌تیان بۆ هه‌ڵبژێرین و چاودێریان بكه‌ین.
خوێندن و قوتابخانویان لا خۆشه‌ویست بكه‌ین به‌ هه‌موو هۆكارێكی گونجاو.
پێداویستی قوتابخانه‌یان هه‌موو پێشتر بۆ ئاماده‌ بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان به‌شداریان پێ بكرێت كه‌
هه‌ڵبژاردنی پێداویستیه‌كان به‌ دڵی ئه‌وان بێت، وا باشه‌ كه‌ هه‌موو پێداویستیه‌كانیان ناوی له‌سه‌ر
بنوسرێت تاوه‌كو دوربن له‌ ون بوون.
پێویسته‌ گرنگی بدرێت به‌ خواردنی سێ ژه‌مه‌ و به‌تایبه‌تی خواردنی به‌یانی كه‌ به‌ دڵی قوتابیه‌كان
ئاماده‌ بكرێت و خێزانیش به‌شدار به‌ت له‌گه‌ڵ نان خواردنی به‌یانیان.
وا باشه‌ خواردنێكی كه‌می توندروست ئاماده‌ بكرێت بۆیان تا له‌ قوتابخانه‌ له‌ كاتی پێویست بیخۆن و
یارمه‌تی زیاتری چالاكیان بدات.
دووربن له‌و خواردنانه‌ی كه‌ كێشه‌ی ته‌ندروستیان به‌دواوه‌ یه‌ به‌تایبه‌ت(شیرینی و خواردنه‌وه‌
گازیه‌كان) كه‌ پێویسته‌ ئاگادار بكرێته‌وه‌ كه‌ له‌ قوتابخانه‌ ئه‌م جۆرانه‌ نه‌خۆن.
زوو خه‌وتن زۆر گرنگه‌ تاوه‌كو جه‌سته‌یان پشووی ته‌واو بكات پێویسته‌ منداڵه‌كان رابهینرێن كه‌
كاتژمێر ٩ بچن بۆ خه‌وتن چونكه‌ به‌ رۆژ زئۆر ماندو ده‌بن، وا باشه‌ پێش چوون بۆ قوتابخانه‌ به‌
لایه‌نی كه‌م یه‌ك كاتژمێر هه ڵبستن له‌ خه‌و تا ئاماده‌بن بۆ قوتابخانه‌.

زۆر گرنگه‌ پێداویستی قوتابخانه‌ و ئه‌ركه‌كانی رۆژانه‌ ئاماده‌ بكرێت له‌ لایه‌ن منداڵ و دایك و باوك
هه‌مویان به‌ژداری بكه‌ن.

زۆر پێویسته‌ قوتابی خۆی فێر بكرێت كه‌ ئه‌ركه‌كانی خۆی بكات به‌ڵام له‌ ژێر چاودێری دایك و باوك
و به‌رده‌وام له‌ كاتی پێویست یارمه‌تی بدرێت.
بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ ساڵی یه‌كه‌می خوێندنیانه‌ پێویسته‌ هه‌مو كوتانه‌كانیان ته‌واو كردبێت و
ئه‌گه‌ر كه‌می تێدا بووبێت ئه‌وا بۆیان ته‌واو بكرێت تا دوربێت له‌ نه‌خۆشی و وه‌رگرتن و بڵاو
كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
پێویسته‌ زۆر جه‌خت له‌سه‌ر پاك و خاوێنی بكرێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت ده‌ست شۆرین پێش خواردن و
خواردنه‌وه‌ كه‌ دوورن له‌به‌ر چاوی دایك و باوك.
زۆر گرنگه‌ دڵنیابین له‌وه‌ی منداڵه‌كانمان هیچ گرفتی ته‌ندره‌ستیان نیه‌ به‌تایبه‌ت(چاو كزی،كه‌م
خوێنی و هه‌روه‌ها باشی باری ده‌رونی)..