سەلامەتی منداڵ

پاراستن و سەلامەتی منداڵ یەکێکە لە ئەرکە پێویستەکانی دایک و باوک وە دەبێت رێکارەکانی پاراستنی منداڵ زۆر بە وردی رەچاو بکرێت بۆ پاراستنی ژیانی منداڵ بەتایبەت لە تەمەنی یەك بۆ سێ ساڵی دا کاتێك منداڵ دەست بە جولە و رۆیشتن دەکات لەو تەمەنەدا ھەموو شتێک تاقی دەکاتەوە و دەستکاری هەموو شتێکی ناو ماڵ دەکات

زۆرترین ئەو رووداوەنەی کە لە ماڵەوە ئەگەری روودانی هەیە 

١-دەستکاری کردنی ماددە کیمیاییەکان وەک پاکردنەوەی ناو ماڵ و نەوت، دەرمانەکانی تایبەت بە نەخۆشی کە پێویست دەکات هەر هەموو ئەوانە دوور بخرێنەوە لەوەی منداڵ دەستیان پێ بکات و بەرز و بڵند ھەڵبگیرێت تا تووشی کارەساتی ژەهراویبوون بەو ماددە کیمیاییانە نەبن

٢-یاریەکانی منداڵان کە پێویستە بشۆردرێن و پاک بن وە دەبێت یاریەکان بە گشتی نەرم بن و رەق نەبن وە زۆر گرنگە یاریەکان ئەوەندە گەورە بن کە منداڵ نەتوانن بیخەنە ناو دەمیان و قوتی نەدەن و نەبتە ھۆکاری خنکان و ترس لەسەر ژیانیان

٣-کەوتن لە شوێنی بەرز یەکێکی ترە لە ھۆکارەکانی رووداوە نەخوازراوەکان کە دەبێت رێگریلێبکرێت و رێبگیرێت لە سەرکەوتنی پەیژە و بان بە تایبەت لە تەمەنی بچووکتر لە سێ ساڵی و نەبێتە هۆی کەوتن  

٤-سووتان کە دەبێت بە وردی چاودێری ئامێرەکانی گەرم کردنەوە بکەین بە تایبەت سۆپا، ھیتەر و ئاوی گەرم و ئەو ئامێرانە وا دابنرێت کە منداڵ دەستی پێ نەگات یان ئەو ئامێرانە بەکاربھێنرێت کە بە ئاسانی منداڵ دەستی نەگات بە ئاگر و بەشە گەرمەکانی ئامێرەکە

 رێکارەکانی پاراستن:

منداڵ دوور بخرێتەوە لە مەتبەخ بە تایبەت لە کاتی درووستکردنی خواردن

تا دەکرێت زۆپا بەکارنەھێنرێت بۆ خواردن درووستکردن و گەرمکردنەوە وە ئەگەر بەکارھێنرا منداڵ لێ ی نزیک نەبێتەوە 

دوور و بەرز ھەڵگرتنی خواردن و ئاوی گەرم لەوەی مندال دەستیان پێ بگات

 پاراستنی چەقۆ و ئامێرە تیژ و بڕەرەکان لەوەی منداڵ دەستی پێ بکات

پاراستنی پلاکی کارەبا لەوەی منداڵ دەستی پێ بکات یان تقسیم (دابەشکەری) کارەبا

لەوەی منداڵ دەستی پێ بکات و زۆر گرنگە شوێنی پلاکەکانی کارەبا بەرز بێت بە شێوازێك دەستی پێ نەگات 

منداڵ رانەسپێردرێت بۆ پێ کردن و کوژاندنەوەی ئامێرەکانی کارەبا

رەچاوی ئەوە بکرێت منداڵەکە پارێزراو بێت نەکەوێتە خوارەوە  لە جەگای خەوتنیدا

دەنەنانی یاری لە ناو جێگای منداڵ بە تایبەت یاری پەڕۆ و لۆکە و نەوەك بچێتە سەر دەمی منداڵ یان خۆی بخاتە سەرو و دوور بێت لەخنکان

لە کاتی حەمامکردندا دەبێت چاودێری منداڵ بکرێت بە بەردەوامی لەبەر بوونی ماددەی پاککەرەوە و ئاوی گەرم بە تایبەت لەو کاتەی کە دایک زۆر سەرقاڵە، دلنیابوون کە ئاوی زۆر گەرم لە حەمامدا نەبێت نەوەك منداڵ دەستی لێ بدات و بسوتێت

دوورخستنەوەی ئامێرە کارەباییەکان لە حەمام لە ئاو نەوەك ببێتە ھۆکاری شۆردی کارەبا و لە کاتی حەمامکردن دوور بخرێنەوە جیابکرێنەوە لە پلاکی کارەبا داخستنی دەرگای حەمام و تواڵێتەکانی ماڵ تاوەکو منداڵی تەمەن بچووک بێ ئاگاداری کەسی گەورە نەچنە ژوورەوە