بریتیە لە کۆی ئەو چالاکی و جولانەی کە منداڵ دەیکات و دەبێتە سوتاندنی ووزەی زیاد و لە دواییشدا لەشێکی تەندروست دەبەخشێت بە منداڵ کە تا کۆتایی تەمەن لەگەڵی دەبێت
سوودەکانی چالاکی جەستەیی
باشترکردنی تەندروستی ماسولکەکان و دڵ و ھەناسە، باشترکردنی تەندروستی ئێسکەکانی لەش و جومگەکان، زۆر کەمکردنەوەی توشبون بەنەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەکو پەستانی خوێن و دڵ و نەخۆشی شەکرە و خەمۆکی
زۆر گرنگە بۆ راگرتنی ھاوسەنگی کێش لەش و پارێزگاری لە قەڵەوی منداڵ بۆ چالاکیەکی دروست پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت
نابێت بە ھیچ جۆرێك منداڵ بەرامبەر شاشە جێبھێڵدرێت وەك تەلەفزیۆن و مۆبایل
ھەڵھێنان و تشجیع کردنی منداڵ بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەسەر وەرزشی رۆژانە نزیکەی یەك کاتژمێر لە رۆژێکدا ،وەك یاری پەت پەتێن ، پاسکیل، دووگۆڵی یان بە لایەنی کەم رۆیشتن
جەختبکرێت لەوەی کەوا ئەندامانی ماڵەوە بەشداری لەگەڵ منداڵدا بکەن و ئەو تەنھا نەبێت
چالاکیە گونجاوەکان بۆ تەمەنە جیاکان بریتین لە تەمەنی ژێر یەك ساڵی
لەسەر سک دانانانی منداڵ رۆژانە بە لایەنی کەم نیو کاتژمێر لە کاتی بەخەوبوونی دا
دوور بخرێتەوە بە ھەموو شێوەیەك لەسەیرکردنی شاشە
لە نێوان تەمەنی یەك بۆ سێ ساڵ
وا باشە رۆژانە نزیکەی سێ کاژێر جوڵە و یاری بکات
قەدەغەکردنی دانیشتن لە بەرامبەر شاشەکان
یاریکردنی ئەندامانی خێزان لەگەڵ منداڵ لەو تەمەنە
نابێت زۆر بە سەریەکەوە دابنیشێت
دوای تەمەنی ٣ ساڵی
رۆژانە زیاتر لە ٣ کاژێر جوڵە بکەن کە بەلایەنی کەم یەك کاتژمێر یاریکردن بێت
لەشەو رۆژێکدا نابێت زیاتر لەیەك کاتژمێر منداڵ بەرامبەر شاشە دابنرێت،خەو لەو تەمەنە لە نێوان ١٠-١٢ کاتژمێرە لەشەو رۆژێکدا
دەبێت یاری لەگەڵ منداڵانی تەمەنی خۆیدا بکات و لایەنی کەمیش ئەندامانی ماڵەوە
ھەندێک بیرۆکەی بەسوود بۆ جوڵەی منداڵ وەک
یاریەکانی ناوماڵ وەکو راکردن و خۆشاردنەوە و پەت پەتێن،لەگەڵ ئەندامانی ماڵ بچنە دەرەوە بۆ باخەکان و بازارکردنی و پاسکیل بە کۆمەڵ ، بەشداری پێ کردنی لە کاروباری ماڵەوە وەك گیسک دان و پاقژکردنەوەی ماڵ رێکخستنی ژوورەکان. دانانی لە یانەی وەرزشی ئەگەر ئاسان و بەردەست بوو