ئەو رێکارانەی کەوا زۆر گرنگن کە بکرێن بە خودی ماڵ و گرنگیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی کێشی منداڵ ئاسایی بێت و دور بێت لە قەلەوی
ئەگەر کێشی منداڵ زیادبوو دەبێت رابھێنرێت کە ئەو حاڵەتە قەبووڵ بکات و بە نەخۆشی و تانە لێدان و شکاندنەوە مامەڵەی لە گەڵدا بکرێت، زۆر جەخت بکرێتەوە لەسەر ئەوەی کەوا بەشدار بێت لە ھەندێک وەرزش حەزر لێ دەکات و بەردەوام بێت و لەسەری کە گونجاو بێت وە وا باشە ئەندامانی تر لەگەڵیدا بەشدار بن وەك مەلەکردن یان ھەر وەرزشێکی تر
ژەمەکانی ماڵەوە تا دەکرێت کەم بێت لە شەکر ، دەوڵەمەند بێت بە ریشاڵ وەك سەوزە و میوە و سەلاتە
لە کاتی برسیبووندا یان خواردن زیاتر میوە پێشکەش بکرێت بۆ نموونە کاتێك ووتی برسیمە ئەوا سێو و مۆزی پێ بدرێت، ئەگەر توانرا دایك و باوك توانیان کالۆری پێویست پێشکەش بکرێت لە کاتی خواردن و خواردنی زیاتر زۆر دانەنرێت لەسەر خوان بۆ نموونە بۆ منداڵ بە لایەنی زۆری پێنج سەد کالۆری زیاد نەبێت ، ئەو خواردنانە زیاتر بەکار بھێنرێت کە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ وەك شۆفان و دەنکی گەنم نیسک و نۆك و سەوزە و میوە .
زۆر خواردنەوەی ئاو بە تایبەت پێش ژەمی سەرەکی ، کەمکردنەوەی شەکر لە پێکھاتەکانی خواردن تۆز تۆزە تا وای لێ بێت زۆر کەم بێت بە ماوەیەکی دیاریکراو بۆ نموونە مانگێک یان دوو مانگ
ئەگەر شیر و پێکھاتەکانی بە کار ھات وا باشە کەم چەوری بێت ، وا باشە خواردنە چەوریەکان کەم بن بە لایەنی کەم یەك جۆر بێت بۆ نموونە پەتاتە و گۆشتی سوورکراوە بە یەکەوە نەبێت
وا باشە شیرینی نەدرێتە منداڵ دوای ژەمی سەرەکی و خواردن ، پێشکەشکردنی شەربەت و شیرینی سروشتی وەك شەربەتی میوەی فرێش دوور بن لە خواردنە گازیەکان و بە شێوەیەکی گشتی لە ماڵ قەدەغە بکرێت
منداڵ حەزی لە شیرینی ھەیە،وا باشە ھەفتەی یەک جار بە زۆری دووجار پێشکەش بکرێت بە تایبەت کاتی بەیانی بێت تا کالۆریەکانی سەرف بکات و نەبێتە ھۆی قەڵەویبە دواداچوونی کێشی منداڵ و واباشە مانگی دووجار چاودێری بکە و بزانە کێشی چۆن دەبێت