نیشانه‌كانی وشكبوونه‌وه‌ له‌ منداڵ

نیشانه‌كانى ووشكبوونه‌وه‌ له‌ منداڵ

له‌كاتى تووشبوون به‌سكچوون و رشانه‌وه‌ زۆر كات منداڵتووشى ووش بوون ده‌بێت، وه‌ له‌و كاتانه‌ ده‌بێت دایك و باوك ده‌بێت چاودێرى بارى گشتى منداڵبكه‌ن.

نیشانه‌ زۆر گرنگه‌كان چه‌ندنیشانه‌یه‌كى گرنگن

كه‌م هۆشى، زۆر بیتاقه‌تبوون یان له‌هۆش خۆچوون

زۆر به‌ په‌رۆشى ئاوو شله‌مه‌نى ده‌خواته‌وه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار تواناى ئاو خواردنه‌وه‌ى نامێنێت

ووشكبوونه‌وه‌ى پێست به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر پێست تۆزێك رابكێشرێت ناگه‌رێته‌وه‌ شوێنى خۆى به‌ خێرایی

ئه‌و نیشانانه‌ى تریش كه‌ گرنگن و چاودێریان ده‌وێت به‌لام كه‌متر ترسناكن

نزمبوونى شیلكه‌ى سه‌ر بو ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سالێك كه‌متره‌

قوولبوونى چاوه‌كان و كه‌م بوونه‌وه‌ى فرمێسك یان نه‌مانى له‌كاتى گریان

ووشكبوونى ناو ده‌م و زمان

كه‌م میزكردن یان میزنه‌كردن

  له‌كاتى ده‌ركه‌وتنى ئه‌م نیشانانه‌ ده‌بێت زۆرتر چاودێرى منداڵ بكرێت و ببردرێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ تا منداڵبیارێزرێت له‌ ئاكامه‌ لاوه‌كیه‌كانه‌ ووشك بوونه‌وه‌