تا واته به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی منداڵ هێمایه‌كی زۆر گرنگه بۆ ئاگاداربوونه‌وه‌ی كه‌س و كاری منداڵ سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی منداڵ، هۆكارێكی باشه كه ئه‌وه ده‌ر ده‌خات له‌شی منداڵ ده‌یه‌وێت به‌رگری بكات دژی هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی… هه‌ر چه‌نده كاتێك پله‌ی گه‌رمی به‌رز ده‌بێته‌وه كه ده‌بێت فریای منداڵ بكه‌وین تا نه‌هێڵین ته‌نه‌شه بكات. ئه‌و هۆكاره سادانه باشتره بگرێته به‌ر بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش…
١-كه‌م كردنه‌وه‌ی جل و به‌رگی منداڵ.
٢-فێنك كردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ماڵ به تایبه‌ت له هاویین.
٣-زۆر خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی.
٤-نه خه‌واندنی منداڵ له كاتی بونی تا دا.
٥-پێدانی ده‌رمانی دابه‌زاندنی تا له شێوازی سیره‌پ و سهپۆزیتهری له‌و كاتانه‌ی كه تای منداڵ به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ سه‌رو ٣٨ پله‌ی سیلیزی كه ده‌توانرێت چوار كاتژمێر جارێك به‌كار بهێنرێت له كاتی پێویست.
٦-وا باشه منداڵ له‌شی ته‌ر بكرێت به ئاوێكی شله تێن وه ئاوه‌كه سارد نه‌بێت تا له‌رز نه‌گرێت.
٧-باشتر وایه مناڵه‌كه بخرێته ناو بانیۆیان ته‌شتی ئاو و یاری له‌گه‌ڵ بكرێتوه ئاوه‌كه پله‌ی گه‌رمی یه‌كه‌ی له نێوان ٢٥- ٣٠ پله‌ی سیلیزی بێت‌و ماوه‌یه‌ك له ناوی بمێنێته‌وه هه‌مو گیانی ته‌ر بێت تا گه‌رمای له‌شی دابه‌زێت.
٨-ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ی ههررو له به‌رز بوون بوو یان باری ته‌ندروستی نا جێگیر بوو ئه‌وا باشتره سه‌ردانی نه‌خۆش خانه بكرێت بۆ وه‌ر گرتنی رێنمایی و یارمه‌تی بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر هۆكاری نه‌خۆشی منداڵه‌كان…