یەکێك لە دیاردە و تێکچوونەکانی گەشەی کۆ دەمارە کە لە تەمەنی منداڵی روو دەدات و تا تەمەنی ھەرزەکاری بەردەوام دەبێت ھۆکاری سەرەکی ئەو دیاردەیە نەزانراوە بەڵام توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن کەوا پەیوەندی یە گەیەنەرە کیمیاییەکانی نێوان دەمارەکانی پێشەوە مێشک ھەیەمانگ ئەم دیاردەی هەبێت
تاوەکوو ئەم حالەتە دیاری بکرێت دەبێت بە لایەنی کەم بۆ ماوەی ٦مانگ بەردەوامی لە ٢ شوێنی جیا رووبدات وەک قوتابخانە و ماڵ وەک نموونە
بە گشتی دیاردەیەیەکی باوە کە لە ننزیکەی لە سەدا٩ی منداڵانی تەمەنی قوتابخانە هەیە، وە لە رەگەزی کوڕدا چوارئەوەندەی کچانە، وە دەست پێدەکات لە پێش تەمەنی حەوت سالی
نیشانەکانی ئەم دیاردەیە ھەمووی مەرج نیە بە یەکەوە دەربکەوێت ھەندێک جار ھەندێکیان دەست پێ دەکەن و پاشان ئەوانی تر لە تەمەنی دواتر دەردەکەون بۆ نموونە لە سەرەتای جووڵەی زۆر دەبێت پاشان لە قوتابخانە کەمی گوێ پێدان ئاگاداربوونی لێ دەردەکەوێت
نیشانە سەرەکیەکان
کەمی ئاگاداربوون و گوێ پێدان
کە لەو حاڵەتە کەم ئاگای لە کارەکانی دەبێت و زۆر و بەھۆی گوێ پێ نەدان
زۆر کەم دەتوانێت پارێزگاری لە ئاگا بوون بکات و ترکیزی کەم دەبێت
وادەردەکەوێت کاتێک قسەی بۆ دەکەیت ئاگای لە تۆ نیە
زوو بیری و ھزری بە لاو ئەولا و دەورووبەری دەروات دالغەی زۆری دەبێت
زۆر بە قورسی و نارەحەتی ئەوشتانەی پێ ی دەڵێیو دەیکات و گوێی پێ نادات
گوێ نەدان بە رێک و پێکی و رێکخستنی ئیش و کارەکانی
زۆر رقی لەو ئیشانەیە کە پێویستی بە بەکارھێنانی مێشک و ھزر ھەیە
زوو شتە تایبەتەکانی وون دەکات و نایدۆزێتەوە
ئەو شتانەی داوای لێ دەکرێت زوو لە بیریان دەکات نازانێت چی لێ کردووە
ـ لە ئیش و کار پاز دەدات بۆ کارێکی تر پێش ئەوەی کارەکان تەواو بکات
زۆری جووڵە
منداڵەکان زۆر دەجوڵێن و کە بە شێوەیەکی سەرنجراکێشن زۆر زیادلە پێویست کە دەورووبەریان بێزار دەبن
ناتوانێت کاتێکی زۆر دابنیشێت
راکردن و ھەڵگەران بەسەر شتی بەرز و بە شێوازی دووبارە و زۆر
زۆر قسە کردن و بە شێوەیەك بەرامبەر زۆر لێی یان بێ تاقەت دەبێت
زۆری جووڵەی دەست و قاچ لە کاتی دانیشتندا
ناتوانێت بە ئارامی بەشداری چالاکیەکان بکات
زۆر زوو لە شوێن و شتەکان بێ تاقەت دەبێت
سەرەڕۆیی
زۆر بە دیاری سەرەڕۆن لە کارەکانیان زۆر روون و ئاشکرا دیارە
زوو وەڵامت دەدەنەوە تەنانەت پێش پرسیار کردن و ھەندێك کار دەکەن کە تۆ داوات لێ نەکردوون ھێشتا پێشت نەوتوون
ناتوانێت وەك منداڵی تر ئارام بێت سەبر بگرێت چاوەروانی کاتی تایبەت بە خۆی بکات
قسە زۆر بە بەرامبەر دەبڕێت
زۆر بیر ناکاتەوە لە ئیشەکان بە تایبەت کاری ترسناک و بێ گوێ پێدان و ترسان ھەموو کارێك دەکات تەنانەت کاری ترسناکیش
لە چالاکی ترسناک بەشداری دەکات بە بێ گوێ دان
ناتوانێت ھیچ شتێك لە دڵی بھێڵێتەوە ، بەرامبەر ھەر کەس بێت ئەوەی لە دڵ یەتی دەیڵێت بە بێ رەچاوی ھیچ سنوورێکی لویژك و تەمەن
بەردەوام منداڵێکە حەزی لە فەوزا و نارێکی یە
پەیوەندی کۆمەڵایەتی زۆر کەم و ناتوانێ دروستیان بکات و بیانپارێزێت
زۆر رۆیشتن لەسەر شت و داواکاری دەبەدەر و زۆر
کەم گرینگی دان بە پاک و خاوێنی و رواڵەتی دەرەوە
ھەر چەندە ئەم خەسڵەتانە بە ئەندازەیەك لە کەسی ئاساییش ھەیە بەڵام کۆبوونەوەیان و زۆر دووبارە بوونەوەیان بە ئاسایی دانانرێت و بە تایبەت کار بکاتە سەر ژیانی ئاساییان و خوێندن
زۆر گرینگە سەردانی پزیشک بکرێت کاتێك ئەم خاڵانە دەبنێت چونکە چارەسەر نەکردن و بەرنامە بۆ دانەنانیان بەرەو زیاتر و ترس و دروست بوون لەسەر ژیانیان
ھەر چەندە ھیچ پشکنینێکی تایبەت نیە بۆ دەست نیشانکردنی ئەم دیاردەیە بەڵام ب گوێگرتن لە خێزان و پشکنینی منداڵەکە دیاردەکەوون دەبێت ،ھەندێك نەخۆشی ئۆرگانی ھەیە کە لەوانەیە ئەو دیاردانە درووست بکات کە دەبێت پشکنینیان بۆ بکرێت دووربخرێنەوە
ھۆکارەکانی ئەم حاڵەتە دیارنین بەڵام ھەندێك دیاردە لەوانەیە ئەم حاڵەتە زیاتر بکەن وەك
ھۆکاری بۆ ماوەیی کە زۆر لە خێزانەکان ئەم حاڵەتەیان ھەبووە و لە ھەموو ھۆکارەکان باوترە ، ئەوانیش پێش کاتی ئاسایی لە دایک بووە یان گرفتی کەمی ئۆکسجینیان بووە لە کاتی لە دایک بووە
دەبێت ئەم کەسانە چارەسەر بکرێت چونکە زۆر بەیان توشی گرفتی تر دەبێت و ژیانیان ئاسایی نابێت ، بۆ نموونە تێکچوونی باری تەندروستی گشتی باری دەروونیان تەواو نەکردنی خوێندن و کاری ژیانیان و بەردەوام نەبوون لە کارەکانیان زوو جێھێڵانی کاری تایبەتیان
زوو زوو لەگەڵ دەورووبەریان توشی گرفت دەبن و پەیوەندی خێزان و کۆمەڵایەتیان نا جێگیر دەبێت
چارەسەری ئەو حاڵەت و دیاردانە ھەمەلایەنە زیاتر پێویستی بە تیمێکی تۆکمەیە زیاتر لەوەی تەنها بە کەسێک بکرێتبەشێکیان چارەسەری دەرمانن کە لای پزیشکی پێوەر دەبێت ، بەشێکی تری چارەسەری ھەڵسوکەوت و پەروەردەیی کە دەبێت لای سەنتەری تایبەت بکرێت