منداڵەکەم (ماندوو و شەکەتە) بێ تاقەتە

ھەستێکی ئاساییە کاتێک منداڵ ھەندێك کات بێ تاقەت بێت بە تایبەت دوای ماندووبوونیی لە کۆتایی رۆژێکی پر ئیش زۆر یاری کردن، یاخود لەکاتی کەم خەوی یان لە کاتی نەخۆشی، بەڵام ئەگەر ئەم حاڵەتە درێژی خایاند و زۆر دووبارە بوویەوە یان کاتەکەی زۆرتر بوو لە ئاسایی ئەوا پێویستی بەدواداچوون ھەیە و دەبێت ھەند وەربگیرێت

ھۆکارەکانی:

١- کاتەکانی نەخۆشی کورت یان درێژخایەن کە بە ھۆی نەخۆشی لەش بێ تاقەت یان بەھۆی ھەناسە تەنگی و کەمی ئۆکسجین پێویستە ، کەم خوێنی لە ئەنجامی نەخۆشی یان بەھۆی کەم خواردن کە لەکاتی نەخۆشی زۆر روودەدات ، بەتایبەتی نەخۆشی ھەوکردنی درێژ خایەن ، نەخۆشیەکانی دڵ و ھەر نەخۆشیەك ببێتە ھەناسە تەنگی وەك ھەوکردنی سی یەکان و رەبو

٢- تێکچوونی خەو: کە لە خەوی ئاساییدا لەش و دووبارە خۆی رێک دەخاتەوە و ئەو ماددە زیاد و ژەھراویانەی لە لەشدا پەیدابووە دەریان دەکاتە دەرەوە و کاتێک خەو کەمتر بێت لەکاتی پێویست و لەکاتی دیاریکراودا ئەو گرفتە زۆر بەرچاو دەبێت منداڵ بەگشتی پێویستی بە ١٠ کاتژمێر خەوی شەو ھەیە کە لە تەمەنێک بۆ تەمەنێک دەگۆرێت یان کاتێک زۆر لە خەو ھەڵدەستێت بەتایبەتی لەبەر ھەر ھۆکارێک بێت.

٣- باری دەروونی بەتایبەتی حاڵەتی سترێس و پەستانی دەروونی و خەمۆکی کەزۆرجار بەھۆی باری خێزانی دەوروبەر یان قوتابخانە و خوێندن روودەدات

٤-بەکارھێنانی دەرمان بە تایبەت ئەو دەرمانانەی کە ماددەی خەویان لەگەڵە یان دەرمانی درێژ خایەن بەکار دێن لە حاڵەتی تایبەت

٥- کەم خۆراکی و ناڕێکی و نادرووستی خواردن کە پارسەنگی ناووەی لەش تێکدەچێت بەھۆی کەمبوونی ماددە پێویستەکان بەگەشە و بەردەوامی کاری لەش

٦- کەم خوێنی کە حاڵەتێکی باوە دووبارە بەھۆی ناھەوسەنگی لە خواردنی منداڵ درووست دەبێت

نیشانەکان:

١- دایك و باوك لەسەرەتای ھەست بەوە دەکەن کە منداڵەکەیان کەمتر لە پێشووتر دەجوڵێت و زیاتر پاڵ دەکەوێت و بێ تاقەتی دەردەبرێت زۆر جار منداڵ خۆی گلەیی لە حاڵی خۆی دەکات

٢- ئازاری ناوەوەی ماسولکە و ئێسکەکانی لەش کە بەتایبەت لە ئێوارە و شەوان زیاتر ھەستی پێ دەکرێت

٣- تێکچوونی خەو وەک خەوزران ، زۆرھەڵسان لەخەو و ھەندێك جار لەخەو قسە کردن و رۆیشتن

٤-سەر ئێشە درووست دەبێت و منداڵ گلەیی لەژانە سەر دەکات ھەندێك جاریش زۆر دەبێت بەشێوەیەک ستایلی ژیانی رۆژانەی تێک دەدات

٥ – کەم سەرنج دان و تێنەگەیشتن و زوو لەبیر کردن بۆ کاری رۆژانە و قوتابخانە

٦- خەوھاتنی زۆر لە کاتی رۆژ و کاتی چالاکی

بۆ دۆزینەوەی ھۆکاری ئەو حاڵەتە پێویستە دایك و باوك بە جوانی سەرنجی منداڵەکەیان ببن و پێداچوونەوە بۆ ھەردوو بۆ ھەموو لایەنەکان بکەن وەکو خەو و خواردن باری دەروونی و ھەر ھۆکارێکی تر وە ئەگەر ھەستیان بە نەخۆشی کرد یان ئاکامی لاوەکی دەرمان ئەوا چارەسەری پزیشکی تایبەتی خۆیان بکەن

چارەسەری:

١- زۆر گرینگە دایك و باوك بە ووردی بەدوای ھۆکارەکەی دا بگەرێن و چارەسەری بکەن

٢- گرینگی بدەن بە خواردنی درووست و سێ ژەمەی خواردن

٣- رێکخستنی خشتەی خەوی منداڵ و بەدواداچوونی

٤- گرینگی دان بە باری دەروونی منداڵ و ناز ھەڵگرتنی و کار بۆ ئاسانکردن و ھەست کردن بەوەی ماڵەوە لەگەڵیدان و یارمەتی دەری ئەون

٥- پشکنینی تایبەت کاتێک بزانرێت ھۆکارەکەی نەخۆشی یان ئاکامەکانی نەخۆشی