یەکێک لە گلەییەکانی منداڵ کە دەیکات لە خێزانەکەی لە ١٠٪ ی سەردانی نەخۆشی منداڵ بۆ لای پزیشک دەبێت . لەگەڵ تەمەن ئەو گلەییە زیاد دەکات و لە تەمەنی قوتابخانە نزیکەی ٣٥٪ و ٥١٪ لەھەندێک کاتدا گلەیی لەسەر ئێشە دەکەن لە تەمەنی ھەرزەکاری ئەم رێژەیە زیاد دەکات و لە ٢٪ ی منداڵان رۆژانە گلەیی دەکەن .
لەوانەیە تەنھا گلەییەکە لەسەر ئێشە بێت وە ھەندێک جاری تر نیشانەی تریشی لەگەڵە .
نیشانەکان:
نیشانەکان دەگۆرێن لەجۆرێک بۆ جۆرێکی تری سەر ئێشە
١- لا سەر ئێشە ( شەقیقە)
٠ سەر ئێشەیەك کە وەك ئەوە بێت شتێک بگوشێت یان لێ بدات
٠ ئازارەکە زیاد دەکات لەگەڵ کاری رۆژانە
٠ھێلنج و رشانەوەی لەگەڵ دەبێت یان پێشتر دەبێت
٠ بوونی ژانە سک
٠ بێ تاقەتی و نارەحەت بوون لەگەڵ دەنگ و رووناکی
٠ ژانەسەرەکە لەوانەیە لە ١-٧٢کاتژمێر بخایەنێت
٠ لەوانەیە یەك لای یان ھەردووك لا سەر بێشێت و لەوانەیە توندی مام ناوەندی یان زۆر قورس بێت .
نیشانەکانی سەرئێشە گرژبوون ( گرژە سەرئێشە)
٠ گرژەیەکی زۆر دەبێت لە ماسولکەکانی سەر و مل
٠ ئازارێکی کەم یان مام ناوەند کە لێدانی لەگەڵ نەبێت لەھەردوو لا سەر
٠ ئازارەکە زیاد دەکات لەکاتی ئەرکەکانی رۆژانە
٠ سەر ئێشە ھیچ جار ھێلنج و رشانەوەی لەگەڵ نابێت
٠ زۆرجار منداڵ جووڵەی رۆژانەی کەم دەکاتەوە و حەز دەکات بخەوێت و ماندوو نەبێت لەوانەیە بەکەمی نیو کاتژمێر بۆ چەند رۆژێک بەردەوام بێت
ھۆکارەکانی سەر ئێشە:.
١- نەخۆشی و ھەوکردن: وەکو ھەوکردنە کورت خایەنەکانی ھەڵامەت و ئاڵوەکانی و ھەوکردنی گوێ و بۆشاییەکانی ناو ئێسکەکانی لووت .
٢- ھۆکاری بەرکەوتن ھەر چەند بەرکەوتنەکان کەمن و ھێواشن بەڵام دەبێت بە ھەند وەربگیرێت بەتایبەت کاتێک توندین یان دووبارەبوونەوە
٣- ھۆکاری بۆماوەیی کە ھەندێک خێزان ئەو حاڵەتەیان تێدا باوە
٤- ستایلی خواردن کە ھەندێک خواردن بەتایبەت ئەو خواردنانەی کە ماددەی کافایین تێدایە و زۆر دەخورێت
٥- ھۆکاری نەخۆشی کە لە مێشک گرفتێک ھەبێت وەك بەرزبوونەوەی پەستانی مێشک ، خوێن بەربوون ، کیس ، ھەوکردن یان ھۆکارێکی تر .ھۆکارەکانی ترسناکی:
١- لە کچان زیاترە وەك لە کوران لە دوای تەمەنی ھەرزەکاری
٢- ئەو منداڵانەی خێزانەکانیان سەر ئێشەی تێدایە
ئاکامەکانی سەر ئێشە لە منداڵان:
١- بوونی ئازاری زۆر و بێ تاقەتی و گریانی زۆر
٢- کەم بوونی سەرنج دان و ئەنجام نەدانی ئەرکەکانی رۆژانە
٣- تێکچوونی باری دەروونی لەگەڵ زۆر دووبارەبوونەوە
٤- بەگشتی ئەو ژانەسەرەی کە منداڵ لەخەو ھەڵدەستێنێت و کردارەکانی رۆژانەی ئەنجام نادات دەبێت بەھەند وەربگیرێت و بەدواچوونی بۆ بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە دوای پشکنین پێویست بە پشکنینی خوێن و ھەندێک کات تیشك بۆ سەر و مێشک دەبێت بۆ دیاریکردنی ھۆکارەکە لەکاتی پێویست .
چارەسەری :
١- پێویستە ھۆکارەکە دەست نیشان بکرێت و جۆرەکەی بزانرێت
٢- خێزان بە ووردی چاودێری چالاکی خواردن و خەوی منداڵ بکات تاوەکو ئەگەر ئەوانە ھۆکار بن بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت .
٣- رێکخستنی خەو و گرینگی دان بە وەرزش و خواردن لەوانەیە ھۆکارێکی باش چارەسەر بن
٤- بەکارھێنانی ئازار شکێن لەکاتی پێویست
٥- بەکارھێنانی دەرمانی تایبەت کە پزیشک بۆی دابنێت بۆ ئەو ژانەسەرانەی توندن و دووبارە دەبنەوە
٦- چارەسەرکردنی ھەر نەخۆشیەك کە ھۆکار بێت
٧- کەمکردنەوەی گرژی دەروونی و سترێس و گرینگی دان بە باری دەروونی ٨- دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی کە کافایینی تێدایە وەك خواردنە گازیەکان و شکوڵاتە