ھەوکردنی قورگ و ئاڵوەکان 

یەکێک لە باوترین ھەوکردنەکانە کە مندڵ تووشی دەبن 

بریتییە لە سووربوەنەوە و ئاوسانی قورگ و بەشی دواوەی دەم کە دەبێتە ھەۆی قورگ ئێشە وئازار و بەتایبەتی لەکاتی خواردن و قووت دان .

زۆربەی ھۆکارەکانی ھەوکردن ڤایرۆس یان ھەوکردنی بەکتریایین . 

ھۆکاری ڤایرۆسی زیاتر لەکاتی پایز و زستان سەر ھەڵدەدەن و باوترین لە تەمەنی ٥-١٥ ساڵی ھۆکاری بەکتریایی زۆرتر باوە ، زۆربەی ھەوکردنەکان زوو بڵاو دەبنەوە چونکە لە رێگای کۆئەندامی ھەناسە و کۆکە و دڵۆپی ھەوایی بلاودەبنەوە . ھەربۆیە گرنگیدان بەپاک و خاوێنی و دەستشۆرین ھۆکارێکی گرینگی خوپارێزی و چارەسەرییە 

نیشانەکان:

١-قورگ ئێشە لە کاتی ئاسایی

٢- قورگ ئێشە لە کاتی قووت دان 

٣- بوونی تا کە ئەگەر ھۆکارێکی ڤایرۆسی بێت پلەی تا کە  زۆر بەرز نیە بەڵام لە ھەوکردنی بەکتریایی پلەی تا زۆر بەرز دەبێت

٤- کەم ئارەزووی خواردن،ژانە سک و رشانەوە 

٥- سەرئێشە 

٦- ئەگەر ھۆکارەکە ڤایرۆسی بێت لەوانەیە ھەڵامەتی لەگەڵ بێت ، چاوەکانی سوور ببت و پاشان کۆکەشی لەگەڵ بێت . بەڵام لە ھەوکردنی بەکتریایی بەگشتی کۆکەی لەگەڵ نیە ، وەلەکاتی پشکنینی نەخۆش ئالوەکان و پشتەوەی دەم سوور دەبنەوە و لە ھەوکردنی بەکتریایی زیاتر دەرکردەیەکی سپی لەسەر ئالوەکان دەبێت لەوانەیە لیمفە گرێ یەکان گەورە ببن و لە دەورووبەی مل کە بەئاسانی دەبینرێت و لەوانەیە ئازاریشان ھەبێت .

ئاکامەکان:

١- درووست بوونی قونێر لە دەورووبەی ئالوەکە 

٢- ھەوکردنی گوێ ی ناوەراست 

٣- ھەوکردنی بۆشاییە ئێسکەکانی لووت 

٤- درووستبوونی رۆماتید و ھەوکردنی جومگەکان 

٥- ھەوکردنی پەردەی دڵ 

٦- ھەوکردن و ئاوسانی گورچیلەکان 

دەستنیشانکردنی :

دەستنیشانکردنی ھەوکردن ئاسانە نیشانەکان دیاریدەکەن و بە پشکنینی سەرەتایی و سەیر کردن زۆر بە ئاسانی دەبینرێت و پشکنینی خوێن و چاندنی خوێن و دەرکردنەکان بۆ دیاریکردنی جۆری ھەوکردنەکە کە ئاساییە 

چارەسەری : 

چارەسەری نیشانەکان لەسەرەتاوە زۆر گرینگە وەك ئازار شکێن و تا لە منداڵەکە کە ئازاری نەمێنێتەوە و بتوانێت خواردن بخوات پاشان پێدانی شلەمەنی و خواردن زۆر گرینگە دژە بەکتریی  لەکاتی ھەوکردن بەکتری بەکاربێت و بە ئەندازەی تەواو و  پێویست بۆ ماوەی ٧-١٠ رۆژ پاشان چارەسەری کردنی ھەر ئاڵوودەیەک یان ئاکامێک کە لە نەخۆشیەکە درووست بێت .