بریتییە لە ئاوسانێکی نەرمی بچووک لە ناوکی منداڵی تازە لە دایک بوو ، تا رادەیەک باوە لە
ھەندێک کات لە ١٠-٢٠ منداڵانە ئەم دیاردەیان ھەیە زیاترە لە منداڵە ناکامەکان ، ئەوانەی
کێشیان کەم یان ئەوانەی رەنگیان تۆخترە روودەدات کاتێک شوێنی ناوکە پەتک دوای لە دایک
بوون تەواو دانەخرێت ئەلقەیەکی بچووکی ھەیە ، ماسولکەکانی سک دەگەنەوەیەك و دایدەخەن
کاتێک ئەمە دوا بکەوێت ئەوا دەبێت بە فتق ، تیرەی فتقەکە لە نیوسانتیمی بۆ ٥سم دەروات
ھەندێک کات واتە بچووک و گەورەی ھەیە
وا ھەستی پێ دەکرێت وەك بەرزبوونەوەیەکی بچووک لە ناوك کە ھەست دەکرێت ئاسان
دەچێتەوە شوێنی خۆی و ئازاری نیە زیاد دەکات لە قەبارەی لەکاتی خۆگوشین ، گریان یان
کۆکە
لە زۆربەی کاتەکان لەپێش تەمەنی ٦ مانگی دەردەکەوێت وە دوای یەک ساڵی دیار نامێنێت
بەڵام لە کەم کاتدا تاوەکو ٤-٥ ساڵیش دەمێنت ، دەستنیشانکردنی ئاسانە و بە نیشانەکانیەوە
دیارە وە کەم کات پێویستی بە پشکنینی سۆنار ھەیە بەتایبەت کاتێک گەورەتر دەبوو لە
قەبارەیان ھەست دەکرا ئازاری ھەیە
چارەسەرەکەی ئەوەیە کە بەگشتی خۆی چاک دەبێت وەزۆربەیان دوای یەک ساڵی نامێنێت و
لان دەبن دوا گەشەی تەواوی ماسولکەکانی سک و ئەگەر لە دوای تەمەنی ٥ ساڵی دانەخرا و
یان گەورەتر بوو زۆر بە کەمی ئەگەر نیشانەی لە گیرانی ھەبوو ئەوا پێویستی بە
نەشتەرگەری دەبێت.