منداڵێكى تازه‌له‌دایكبوو چۆن ده‌رده‌كه‌وێت
١. كێشى منداڵى تازه‌له‌دایكبوو له نێوان 2.5 – 4 كیلۆغرام ده‌بیت به مامناوه‌ندى 3.250 كیلۆغرامن
٢. درێژیان له نێوان 45-55 سم و به ریژه‌ى مامناوه‌ندى 50 سم ده‌بن
٣. چێوه‌ى سه‌ریان له نێوان 32.5 – 37.5 سمو به‌گشتى 35 سم ده‌بێت
٤. چێوه‌ى سینگیان 33 سم ده‌بێت
٥. شلكه‌ى سه‌رى پێشه‌وه له نێوان 1- 5 سم ده‌بێت
٦.شێلكه‌ى سه‌رى دواوه‌یان له زۆر بچووكه یان داخراوه
٧. هه‌ستده‌كرێت ئێسكه‌كانى سه‌ر چوونه‌ته‌سه‌ریه‌ك و رێك نیین و له‌یه‌ك ئاست ده‌رناكه‌ون
٨. ئه‌و منداڵانه‌ى كه تۆزیك زه‌حمه‌ت له‌دایكبوون یان پرۆسه‌ى له‌دایكبوونیان درێژتربووه سه‌ریان له دواوه درێژ ده‌بێت و له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك چاك ده‌بێته‌وه
٩. پێستیان به مادده‌یه‌كى گریسى زه‌ردباو داپۆشراوه
١٠. ره‌نگى پێستیان به‌گشتى په‌مبه‌ییه
١١. موویه‌كى زه‌ردى ناسك له‌وانه‌یه له روویان هه‌بێت
١٢. له‌به‌شى خواره‌وه‌ى پستیان له ئاستى كلێنجه په‌له‌یه‌كى شینباو هه‌یه
١٣. ناوكیان له ماوه‌ى 5-14 رۆژ ده‌كه‌وێت و به‌ڵام هه‌ندێك كه‌م كات تاوه‌كو 35 رۆژ ده‌مێنێت
١٤. هێلكه‌ى گونى منداڵى كور یان به‌ته‌واوى دابه‌زیوه یان هه‌ستى پێده‌كرێت