شۆردنی منداڵ

سەر شۆرینی منداڵ جگە لە پاک و خاوێنی، تەجروبەیەکی خۆشیشە بۆ دایک و باوك بۆ بەسەر
بردن کاتێکی خۆش لەگەڵ منداڵ بۆ زیادکردنی خۆشەویستی و لینکی نێوان خێزان
یەکەم سەرشۆرینی منداڵ وا باشە دوابخرێت دوای ٢٤ کاتژمێر لە لە دایک بوون بە لایەنی
کەم بۆ ٦ کاتژێری یەکەم، زوو شورینی منداڵ دوای لە دایک بوون دەبێتە ساردبوونەوەی
لەشی منداڵ و ھەندێک جار دابەزینی رێژەی شەکر لە لەشی منداڵی تازە لە دایک بوو.
لەشی منداڵ دوای لە دایک بوون رووپۆش کراوە بە ماددەیەکی زەردباوی ناسک کە وەک
نەرمکەرەوەی پێست کار دەکات پرە لە ماددەی دژە بەکتریا و پێویستە بۆ لەشی منداڵ
چەند جار پێویستە منداڵەکەم بشۆم ؟
پێویست ناکات منداڵ زوو زوو بشۆردرێت ، بە تایبەت رۆژانە چونکە ئەوەندە ئارەقە ناکەن کە
لەشیان پێویستی بە شۆرین ھەبێت وە زۆرجار ووشک دەبێت لە ئەنجامی شۆرین،باشترین
شۆرین ھەفتەی ٣ جارە نەوەك زیاتر بە تایبەت لە ساڵی یەکەمی تەمەنی
رێنماییە پێویستەکان بۆ کاتی شۆردنی منداڵ:
پێویستە لەناو شۆرەری پلاستیکی رەق بەکاربھێنرێت
پێویستە شۆرەرەکە لەژێرەوە وابێت کە نەبێتە ھۆی خلیسکانی منداڵ
-پێویست ناکات لەناو شۆرەری منداڵ کورسی دانیشتن و شتی لەم جۆرە ھەبێت نەوەك ببێتە
خلیسکان و خنکان
پێداویستەکانی سەر شۆرین دەبێت نزم بێت نەوەك پێویست بکات منداڵ زوو زوو لەناو ئاو
جێبھێلدرێت
نابێت بە ھیچ شێوەیەك منداڵ جێبھێلدرێت لە حەمام بەھەر ھۆکارێک و پاساوێك بێت وە لە
کاری پێویست و تەلەفۆن و وەلام دانەوە، وە ئەگەر پێویست بوو دەبێت منداڵ لەگەڵ خۆت
ببەیتە دەرەوە
دەبێت ئاوەکە لە پلەی گەرمی گونجاو بێت و باشترین پلەی گەرمی بریتییە لە نێوان ٣٧-٣٨
پلەی سەدی
دەبێت بەردەوام لەشی منداڵ و سەری منداڵ لەسەرووی ئاستی ئاوەکە بێت بۆیە پێویست دەکات
زوو زوو ئاو بە لەشی و سەری دابکرێت تاوەکو لەشی سارد نەبێت دوور بێت لەسەرما
نابێت سابوون زۆر بەکاربێت چونکە زۆر بەکاھێنانی سابووون و ئاوی گەرم دەبێتە ھۆی
وشک بوونەوەی پێست
دەبێت ھەوڵبدرێت سەرشۆرین کارێکی دڵخۆشکەر بێت منداڵ چێژی لێوەربگرێت وە نەبێتە
ھۆکارێکی ترس و نارەزایی
واباشە یاری دانەنرێت لەناو حەوزی شۆرێک و شۆرەرەکەدا تاوەکو پێیەوە مەشغول نەبێت
زیاتر ئاگای لە منداڵ بێت
واباشە خاولی گەرم و گونجاو و نەرم بێت و ھەموو منداڵی پێ داپۆشێت تاوەکو سەرمای
نەبێت
دەتوانرێت نەرمکەرەوەی پێست بەکاربێت تاوەکو پێستی منداڵ ناسکتر و نەرم دەرکەوێت
دوور بێت لە ووشک بوونەوە
سابووونی ئاسایی لە دوای یەک ساڵی بەکاردێت بەڵام پێستی یەك ساڵی تەمەن واباشە سابووون
و شامپۆی تایبەتی منداڵ بەکاربێت ، ھەر چەندە مانگی یەکەم دەتوانرێت تەنھا بە ئاو
بشۆردرێت

شامپۆ و سابووونی منداڵ نەرمتر و ناسکترە لەسەر پێست بۆیە واباشە لە ساڵی یەکەم تایبەت بە
منداڵان بەکاربھێنرێت