منداڵەکان لە دوای تەمەنی یەك ساڵی ھەوڵ دەدەن شتەکانی دەورووبەریان بناسن و بدۆزنەوەو تاقی بکەنەوە و وەکو بەشێك لە گەشەی مێشك و دەروونی منداڵ، ئەم توانا نایابەی منداڵ زۆرجار دەبێتە زیان و کارەسات ئەگەر بە وردی سەرپەرشتی نەکرێت لە لایەن دایك و باوك
ماددە شلەکان لەوانەیە بیانخۆنەوە و تاماین بکەن تا بزانن چۆنە و چی روودەدات
یەکێک لە ماددە کیماییە ترسناکەکان کە منداڵ دەیخواتەوە و ترسی دەخاتە سەر ژیانی بریتییە لە نەوتی سپی(ماڵان)و بەنزین و ماددە پاککەرەوەکانی ماڵان .کە ماددەی ھایدۆرکاربۆنین رۆژانە لە کاتی زستان بەکاردەھێنرێت لە ماڵان لە ووڵاتی خۆمان بەتایبەت و گرفتەکانە لە وەرزی بەھار و ھاوین دەبینرێت و زیاتر دەبن بەتایبەت کاتێك خێزانەکانمان دەچنە گەشت و گوزاری بەھارە، ھەر لەو بەھارە خۆشە خواردن درووست دەکەین کە تامێکی خۆش و تایبەتی ھەیە، وە نەوتی پێویست لەگەڵ خۆمان دەبەین بەڵام بە باشی نایانپارێزین، دەیانخەینە ناو بوتڵی ئاو و ئەوشتانەی کە بە ئاسانی منداڵ دەتوانێت بیکاتەوە. لەبەر ئەوەی ئەو ماددانە رەنگیان وەکو ئاوە و بۆنیان نیە بۆیە منداڵ نازانێت کەوا ئاو نیە و لێکیان جیاناکاتەوە وەھەر لەو منداڵ لەبەر جوڵەی زۆر تێنویان دەبێت و بێ گەرانەوە بۆ دایك و باوك ئەو نەوتە دەخۆنەوە و دەبێتە کارەسات.
نیشانەکانی ژەھراوی بوونی منداڵ دوای خواردنەوەی نەوت
ئەگەر ئەو بەشەی خواردیەوە کەم بێت لەوانەیە ژەھراویەکە کەم بێت وە ئەگەر زۆری خواردەوە ئەوا کۆئەندامی ھەناسە توشی زیانی زۆر دەبێت و ھەندێك جاری تریش ھەموو بەشەکانی لەش زیانیان زۆر دەبێت
١- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش لە نزیکەی ٤٠٪—٦٠٪ی حاڵەتەکە وە ھەندێك کات دەگاتە ٤٠ پلەی گەرمی و زۆرجار دەبێتە ھۆی گەشکە
٢- کۆئەندامی ھەناسە :. کە دەست پێ دەکات دوای نیو کاتژمێر دەبێتە ھۆی کۆکەیەکی توند و ھەندێك جار منداڵ پێ ی دەرشێتەوە لە پاشان دەبێتە ھەناسە تەنگی، شین بوونەوەو درووست بوونی خیزە خیز لە سیەکان
٣- کۆئەندامی مێشك و کۆدەمار دەبێت ھۆی سەر ئێشەیەکی زۆر و پاشان گێژ بوون و کەمبوونەوەی ھۆش و ھەندێك جار لە ھۆش خۆ چوونی تەواو
٤- لەسەر دڵ دەبێتە زۆر لێدانی دڵ ھەندێك جار تێکچوون و نارێکی لێدان و کاری دڵ
٥- کۆئەندامی ھەرس:برینداربوونی ناو دەم و سورێنچك و گەدە و ھەندێك جار خوێنبەربوون و ئازاری زۆری سک
٦- خوێن: کە لەوانەیە ببێتە توانەوەی خوێن و خوێنبەربوون لەناو لەش و ژێر پێست
ھەنگاوە پێویستیەکان کە پێویستە رەوبکرێت
. بۆ رێگەگرتن لەو حاڵەتە نابێت نەوت و بەنزین و پاککەرەوەکانی ماڵ نابێت بەهیچ جورێک نزیك بن لە منداڵ و نابەت بە حیچ جۆرێک دەستی پێ بگات وە لە کاتی گەشت و گوزار نابێت بخرێتە ناو بوتڵی ئاوە
. کاتێک کە هەستکرا منداڵێک نەوتی خواردەوە بەزووترین کات کە جلەکانی بە نەوت بووە لەبەری داکەنە و دووری بخەوە لە شوێنی ترسناکی و تا نەبێتە ھۆی زیاتر مژینی پێست بۆ نەوت و دوور بێت لە گرگرتن
شۆردنی دەم و چاو و پێست بە ئاو و سابوون تا شوێنەواری ماددەکە کەم ببێتەوە و نەبێتە زیانی زۆرتر
نابێت ھەوڵ بدرێت بەھیچ شێوەیەك منداڵ تووشی رشانەوە بکرێت نەوەك لە کاتی رشانەوە نەوتی زیاتر بچێتە ناو سییەکانی و زیانەکە تەشەنە نەکات . نابێت گەدەی منداڵ بشۆردرێت لە نەخۆشخانەکان چونکە مەترسی کاریگەری لاوەکی زۆر زیاد دەکات