لیمفە گرێیەکان نزیکەی ٦٠٠-٨٠٠ دانە لە لەشی مرۆڤدا ھەن کە لە رێگەی لیمفەوە پاشەرۆ زیادەکانی ناوخانە و شانەو ئۆرگانەکانی ناولەش دەگرێنەوە ناو سیستەمی خوێن
لیمفە گرێیەکان کار دەکەن وەك پاڵاوگە بۆ پاک کردنەوەی ئەم پاشەرۆیانەی ناو ئۆرگانە جیاکانی لەش لە زۆربەی بەشەکانی لەشدا ھەن بۆ نموونە لەسەر و ملی مرۆڤدا نزیکەی ٢٠٠ دانە ھەیە، لە ژێر باڵ، ناو سینگ ، ناو سک و شوێنی تر. وەکو ھەر ئەندامێکی تری لەش لەوانەیە توشی ھەڵاوسان ببن بە ھۆی ھەوکردنەوە
بەوە ھەستی پێ دەکرێت کە وەك گرێ ی بچووك لە ژێر پێست دەردەکەون ، لە منداڵی تازە لە دایك بوو نزیکەی ٢٥٪ ھەستی پێ دەکرێت وە لە تەمەنی منداڵیدا نزیکەی ٥٠٪ ی منداڵان تا ئەو گرێ بچووکانەیان ھەست پێ دەکرێت وە تاوەکو تەمەنی ١٢ ساڵی بە ئاسانی ھەستی پێ دەکرێت و پاشان بچووك دەبنەوە و کەم ھەستیان پێ دەکرێت
لە حاڵەتی ئاسایی دا بە کەمی ھەستی پێ دەکرێت وەك گرێ بچووك کە تیرەیان لە لە ١ سم بچووکترە و لە ژێر پێست دەجوڵێن و ھیچ ئازار و یان گۆڕانی رەنگی پێستیان پێوە دیار نیە
شوێنە باوەکانی ھەستیان پێ دەکرێت لە پشتەوەی سەر و پشتەوەی گوێ و ژێر چەناگە و پشتەوەی مل و ژێرباڵ و خوارەوەی سک کاتێک دەگاتە ڕان.
زۆربەی ھەوکردنەکان حاڵەتی ڤایرۆسین
١ـ ڤایرۆسەکان کە باوترین جۆری ھەوکردنی ئەو گرێ یەیانەن بە تایبەت ڤایرۆسی تای گرێ کان، ڤایرۆسی جگەر و جۆری تر
٢- بەکتریاکان وەك نەخۆشی گرانە تا و سیل
٣- مشە خۆرەکان
٤- رۆماتیدی خوێن و بە جۆر جیاوازەکانیەوە
٥- نەخۆشیە دەگمەنەکانی خوێن و لیمفە گرێیەکان
باوترین جۆرەکانی ھەوکردنی گرێیەکانی مڵ و کە ھۆکارەکانی
١- ھەوکردنی ئاڵوەکان و قورگ کە لەگەڵ ئەم ھەوکردنە تا درووست دەبێت و ھەست بە ئازاری قورگ دەکرێت بە تایبەت لە کاتی خواردن و قووت دان
٢- ھەوکردنی و کلۆڵ بوونی رەگی دان و پدوی دانەکان
٣- ھەوکردنی ناو دەم و دەم کول بوون
ھەوکردنی پێستی سەر و مل و روو
ھەوکردنی گوێ یەکان چ گوێ ناوە و یان بەشی دەرەوەی گوێ
چۆنیەتی دیاریکردنی ئەو حاڵەتە
زۆربەی کات دایك و باوك ھەستی پێ دەکەن لەکاتی سەرشۆرینی منداڵ یان کاتی سەرنج دان. بۆیە لەو کاتەی ھەست دەکرێت گوێ ھەیە و تیرەیان بە گشتی لە ١ سانتیمەتر گەورەتر بێت بە تایبەت لە چەند شوێنێك و لایەك ھەستی پێ بکرێت یان لەگەڵیدا منداڵ نیشانەی نەخۆشی ھەبێت وەك تا،سەرئیشە،بێ تاقەتی، ئارەقەی زۆر، زەردوو، کاڵ بوونی رەنگی پێست دەبێت بە ھەند وەربگیرێت و پێویستی بە بەدواچوون ھەیە پێویستی بە پشکنین دەبێت وەك پشکنینی خوێنی گشتی و ھەندێك پشکنینی تایبەتی بە ڤایرۆس و میکرۆبەکان لەوانەشە پێویستی بە سۆنار و شتێك ھەبێت بۆ بەدواچوونی لیمفە گرێیەکانی ناو سینگ و سك ئەگەر لیمفە گرێیەکانی سك تووشی ھەوکردن بوون منداڵ ھەست بە سك ئیشە دەکات ، تای لەگەڵ دەبێت و خواردنی کەم دەبێت لەگەڵیدا ھەندێك جاریش تووشی سکچوون و رشانەوە دەبن.
بە ھەند وەرگرتنی گەورەبوونی لیمفە گرێیەکان
١- بوونی ئازار و گەورەبوونی لیمفە گرێیەکان لە ١ سم زیاتر
٢- بوونی تا بە تایبەتی سەرووی ٣٨،٥ پلەی سەدی
٣- گەورەبوونی لیمفە گرێیەکان لە چەند شوێنێکی جیا لەلەشدا وە لە پشتەوەی مل و ژێر باڵ و سەرووی مل
٤-لەو کاتەی منداڵەکە نیشانەی تری نەخۆشی ھەیە وەك بێ تاقەتی کەم خواردنی و زوو ماندووبوون
٥- زوو گەورە بوون و خێرا زیادکردنی تیرەیان یان سووربوونەوەی پێستی سەر لیمفە گرێ یەکان
٦- ئەگەر نیشانەی تری لەگەڵ بوو وەك ئازاری سك ،ئازاری ئێسکەکان وەك قاچەکان و پشت ،یان زەردوویی یان پەڵەی سوور یان شین لەسەر پێست