سەرئێشە لە منداڵ

یەکێک لە گلەییەکانی منداڵ کە دەیکات لە خێزانەکەی لە ١٠٪ ی سەردانی نەخۆشی منداڵ بۆ لای پزیشک دەبێت . لەگەڵ تەمەن ئەو گلەییە زیاد دەکات و لە تەمەنی قوتابخانە نزیکەی ٣٥٪ و ٥١٪ لەھەندێک کاتدا گلەیی لەسەر ئێشە دەکەن لە تەمەنی ھەرزەکاری ئەم رێژەیە زیاد دەکات و لە ٢٪ ی منداڵان رۆژانە گلەیی دەکەن . 

لەوانەیە تەنھا گلەییەکە لەسەر ئێشە بێت وە ھەندێک جاری تر نیشانەی تریشی لەگەڵە . 

نیشانەکان: 

نیشانەکان دەگۆرێن لەجۆرێک بۆ جۆرێکی تری سەر ئێشە 

١- لا سەر ئێشە ( شەقیقە) 

٠ سەر ئێشەیەك کە وەك ئەوە بێت شتێک بگوشێت یان لێ بدات 

٠ ئازارەکە زیاد دەکات لەگەڵ کاری رۆژانە 

٠ھێلنج و رشانەوەی لەگەڵ دەبێت یان پێشتر دەبێت 

٠ بوونی ژانە سک 

٠ بێ تاقەتی و نارەحەت بوون لەگەڵ دەنگ و رووناکی 

٠ ژانەسەرەکە لەوانەیە لە ١-٧٢کاتژمێر بخایەنێت 

٠ لەوانەیە یەك لای یان ھەردووك لا سەر بێشێت و لەوانەیە توندی مام ناوەندی یان زۆر قورس بێت .

نیشانەکانی سەرئێشە گرژبوون ( گرژە سەرئێشە) 

٠ گرژەیەکی زۆر دەبێت لە ماسولکەکانی سەر و مل 

٠ ئازارێکی کەم یان مام ناوەند کە لێدانی لەگەڵ نەبێت لەھەردوو لا سەر 

٠ ئازارەکە زیاد دەکات لەکاتی ئەرکەکانی رۆژانە

٠ سەر ئێشە ھیچ جار ھێلنج و رشانەوەی لەگەڵ نابێت 

٠ زۆرجار منداڵ جووڵەی رۆژانەی کەم دەکاتەوە و حەز دەکات بخەوێت و ماندوو نەبێت لەوانەیە  بەکەمی نیو کاتژمێر بۆ چەند رۆژێک بەردەوام بێت 

ھۆکارەکانی سەر ئێشە:. 

١- نەخۆشی و ھەوکردن: وەکو ھەوکردنە کورت خایەنەکانی ھەڵامەت و ئاڵوەکانی و ھەوکردنی گوێ و بۆشاییەکانی ناو ئێسکەکانی لووت .

٢- ھۆکاری بەرکەوتن ھەر چەند بەرکەوتنەکان کەمن و ھێواشن بەڵام دەبێت بە ھەند وەربگیرێت بەتایبەت کاتێک توندین یان دووبارەبوونەوە 

٣- ھۆکاری بۆماوەیی کە ھەندێک خێزان ئەو حاڵەتەیان تێدا باوە

٤- ستایلی خواردن کە ھەندێک خواردن بەتایبەت ئەو خواردنانەی کە ماددەی کافایین تێدایە و زۆر دەخورێت 

٥- ھۆکاری نەخۆشی کە لە مێشک گرفتێک ھەبێت وەك بەرزبوونەوەی پەستانی مێشک ، خوێن بەربوون ، کیس ، ھەوکردن یان ھۆکارێکی تر .ھۆکارەکانی ترسناکی: 

١- لە کچان زیاترە وەك لە کوران لە دوای تەمەنی ھەرزەکاری 

٢- ئەو منداڵانەی خێزانەکانیان سەر ئێشەی تێدایە

ئاکامەکانی سەر ئێشە لە منداڵان: 

١- بوونی ئازاری زۆر و بێ تاقەتی و گریانی زۆر 

٢- کەم بوونی سەرنج دان و ئەنجام نەدانی ئەرکەکانی رۆژانە 

٣- تێکچوونی باری دەروونی لەگەڵ زۆر دووبارەبوونەوە 

٤- بەگشتی ئەو ژانەسەرەی کە منداڵ لەخەو ھەڵدەستێنێت و کردارەکانی رۆژانەی ئەنجام نادات دەبێت بەھەند وەربگیرێت و بەدواچوونی بۆ بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە دوای پشکنین پێویست بە پشکنینی خوێن و ھەندێک کات تیشك بۆ سەر و مێشک دەبێت بۆ دیاریکردنی ھۆکارەکە لەکاتی پێویست .

چارەسەری : 

١- پێویستە ھۆکارەکە دەست نیشان بکرێت و جۆرەکەی بزانرێت 

٢- خێزان بە ووردی چاودێری چالاکی خواردن و خەوی منداڵ بکات تاوەکو ئەگەر ئەوانە ھۆکار بن بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت .

٣- رێکخستنی خەو و گرینگی دان بە وەرزش و خواردن لەوانەیە ھۆکارێکی  باش چارەسەر بن 

٤- بەکارھێنانی ئازار شکێن لەکاتی پێویست 

٥- بەکارھێنانی دەرمانی تایبەت کە پزیشک بۆی دابنێت بۆ ئەو ژانەسەرانەی توندن و دووبارە دەبنەوە 

٦- چارەسەرکردنی ھەر نەخۆشیەك کە ھۆکار بێت 

٧- کەمکردنەوەی گرژی دەروونی و سترێس و گرینگی دان بە باری دەروونی ٨- دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی کە کافایینی تێدایە وەك خواردنە گازیەکان و شکوڵاتە