زەردوویی لە منداڵی تازە لە دایک بوو

زەردوویی یەکێك لە دیاردە فیسۆلۆجیەکانە کە لە زۆربەی منداڵی تازە لە دایك بووەکان روودەدات و بە گشتی بە سووکی تووش دەبن و بە ئاسانی تێدەپەرێت بەڵام لە ھەندێ حاڵەتدا پێویست بە چارەسەری پزیشکی ھەیە و ئەگەر کەمتەرخەمی تێدا بکرێت ئەوا تووشی ئاکام و ئاڵودەی خراپ و تەنانەت کوشندەش دەبن .

منداڵی تازە لە دایك بوو چاوەکانی و ناودەمی و پێستی رەنگی بەرەو زەردی دەگۆرێت  

لەسەدا ٦٠ ی منداڵی تازە لە دایك بووە وە لەسەدا ٨٠ ی منداڵی ناکام زەردوویان لێ دوردەکەوێت.

زەردوویی فسیولوجی و ئاسایی ئەو زەردووییە یە کە لە دوای رۆژی یەکەمی تەمەن دەردەکەوێت زۆربەیان لە رۆژی دووەم یان سێیەم دەست پێ دەکات وە روو لە بەرزبونەوە دەکات و دەگاتە بەرزترین ئاست لە رۆژی پێنجەمی تەمەن وە لە نێوان رۆژانی دەیەم و چواردەھەمی تەمەن دیار نامێنێت. رێژەی زەردووییەکە لە خوێن ١٢ملیگرام تێباپەڕێت، ئەم رێژانە منداڵی ناکام درەنگتر دەست پێ دەکات واتە لە رۆژی سێ یەم و بۆ پێنجەمی تەمەن دەست پێ دەکاتەوە تا ٧-١٠ رۆژ بەرز دەبێتەوە و لە دوای دوو ھەفتە دادەبەزێت و دیار نامێنێت.

زەردوویی کاتێك دەردەکەوێت کاتێك رێژەی زەردوویی لە ٥ ملیگرام تێپەرێت بۆیە ھەندێك منداڵی بە چاو ھەستی پێ ناکرێت بەڵام رێژەیەکی کەمی زەردوویی ھەیە

ھۆکارەکانی دوورکەوتنی زەردوویی :

لەبەر ئەوەی ھەموو ئەندامەکانی لەشی منداڵ تەواو پێنەگەشتووە لە رووی کرداریەوە وەك جگەری منداڵ کە ئەنزیمە تایبەتەکانی تایبەت بە گۆرین و دەرکردنی ماددەی بیلیرۆبین کە دەبێتەزەردوویی تەواو پێنەگەشتوون بۆیە کاتی دەوێت تا ھەمووی لە لەش دەردەچێت

ماددەی بیلیرۆبین کە دەبێتە زەردوو ،خۆی سەرچاوەی گرتووە لە خرۆکە سورەکانی خوێن، کە ھەم منداڵ لەناو سکی دایکی خوێنی زۆربووە و لە ژیانی سەرەتایی تەمەنی پێویستی بەم خوێنە زۆرە نیە،بۆیە خرۆکە سوورە زیادەکان دەشکێن و ماددەی پرۆتینی بە سوود و ئاسنەکەی ناو خرۆکە سوورەکان ھەڵدەگرێن و زەردووەکە دەردەکرێتە دەرەوە ،لەھەمان کاتدا ھەندێك منداڵ خوێن لە دایکی زیاتر وەردەگرێت بۆیە بەم خوێنە زۆرە رێژەی زەردوویی زیاد دەکات. 

ھۆکاری توانەوە و شیبوونەوەی خوێنی منداڵ وەك ئەوەی خوێنی دایك جۆری سالیب و جۆری خوێنی منداڵ لە جۆری موجەب بێت. 

زەردوویی بەھۆی کەم خواردنی شیر ھۆکارێکی تری زەردوویی یە شیری دایك ھەندێك کات وا دەکات زەردوویی  لە لەشی منداڵ زۆرتر بمێنێتەوە و درەنگ دیار نەمێنێت کە پێ دەڵێن زەردوویی شیری دایك زۆرجاری تریش ھۆکارەکەی ھەوکردن و نەخۆشی یە وەك و نەخۆشی ھەوکردنی جگەر و کۆئەندامی میز .لە ھەندێك کاتی تریشدا بەھۆی تەمبەڵی رژێنی دەرەقی دەبێت

چ کاتێك زەردوویی ترسناکە

١- ئەگەر زەردوویی لە رۆژی یەکەمی تەمەندا دەربکەوێت

٢- بە رێژەیەکی زۆر زەردوویی ھەبێت وەك ئەوەی لە چەند رۆژێکی کەمدا زۆر بەرز ببێتەوە

٣- لەھەر رۆژێک ٥ ملی گرام سەربکەوێت

٤- لە خێزان و منداڵانی پێشووتر گرفتی زەردوویی و ئاکامەکانی زەردوویی ھەبوو بێت

٥-جگە لە زەردوویی نیشانەی تریشی ھەبێت وەك شیر نەخواردن ،بێ تاقەتی و شل و خاوی و رشانەوە و سکچوون و ھەناسە تەنگی ،یان بوونی پەڵەی سوور و شین لەسەر پێست

باشترین خوێن بۆ سەیرکردنی زەردوویی لە منداڵ بریتییە لە سپێیەتی چاوەکانی ،ناو دەم و رەنگی پێست بەڵام دەبێت لەژێر رووناکی ئاسایی بێت نەوەك لە ژوورەوە و لە بەرامبەر رووناکی دەستکرد کە جوان دەرناکەوێت

ئاکامە ترسناکەکانی زەردوویی

١- زەردوویی کە زۆر بەرز ببێتەوە و بچێتە ناو مێشك لە ئەنجامی ئەوەی کردارەکە زۆر خێرا بێت یان بەھۆی کەمتەرخەمی خێزان وە رێژەکە ئەوەندە بەرز بێت بچێتە ناو مێشك بە تایبەتی لە ھەفتەی یەکەمی تەمەن ئەوا دەبێتە تێکدانی مێشك ئاکامی خراپ دەبێت وەکو لە دەست دانی بیستن و بیرکۆڵی و نەئاخاوتن و پەرکەم ولەپێکەوتنی منداڵ و کەم ئەندامبوونی

٢- بەھۆی توانەوەی خوێنەکەی لەوانەیە ببێتە ھۆی پەککەوتنی دڵ و گورچیلەکان

٣-وە ئەگەر ھۆکاری ھەوکردنی ناو خوێن بێت ئەوا ترس زیاتر دەگەرێتە سەر منداڵەکە پشکنینی زەردوو زۆر ئاسانە و چەند شێوازی ھەیە و لە تاقیگە و نەخۆشخانەکان بە ئاسانی دەکرێت و بێ زیانە

چارەسەری :

ئەگەر زەردووییەکە کەمبوو ئەوا بەردەوام بوون لە پێدانی شیری دایك باشترین چارەسەرە، وە ئەگەر وازانرا کە ھۆکارەکەی شیری دایکە بە تایبەت لە ھەفتەی دووەم و سێیەمی تەمەنی دووبارە جێگای ترس نابێت و با شیری دایك بەردەوام بێت ئەگەر رێژەکەی بەرزبوو وە ماوەی   ئەوە بە راپرسی لەگەڵ پزیشك دەکرێت  ٧٢ کاتژمێر شیری دایك رابگیرێت

ئەگەر نیشانەی نەخۆشی لەگەڵ بوو یان رێژەکەی زۆر بەرز بوو بەزوترین کات دەبێت سەردانی نەخۆشخانە بکرێت

گرینگە ئەوە جەخت بکرێتەوە کەوا رووناکی و گلۆپی ناو ماڵ کە ھەندێك خێزان بەکاری دێنن ھیچ سوودی نیەو تەنھا ئەوەی منداڵەکە کە لەچارەسەر دوا دەکەوێت و روناکی بەرخۆر و شیرینی پێدان و دەرمانی گیایی ھیچ سوودیان نیە و دەبێت لێ دوورکەونەوە