ھەڵوەرینی قژ یەکێک لە دیاردە ئاساییەکانی گەشەی منداڵە . بەگشتی ھەر مرۆڤێک نزیکەی ١٠٠،٠٠ سەد ھەزار تاڵە مووی لەسەری ھەیە . ھەر تاڵە موویەك بە ماوەی ٣ رۆژ یەک ملم زیاد دەکات . رێژەی ھەڵوەرینی ئاسایی لە مرۆڤێکدا ٥٠-١٠٠ تاڵە مووە کە ههەر بەر رێژەیەش مووەکان دێنەوە
کاتێک ئەم حاڵەتە زیاتر دەبێت لە سروشتی و دەبێتە جێگای سەرنج ئەوا دەبێت بە دوای ھۆکارەکانیدا بگەرێت. ھۆکارەکانی قژ ھەڵوەرین لە نێوان منداڵ و گەورە جیاوازی ھەیە ، کە ھەندێک ھۆکاریان ئاسایین و ھەندێکیش بە نەخۆشی دادەنرێت.
ئەو ھۆکارانەی کە نەخۆشی نین
١- ھەڵوەرینی مووی سەری منداڵی تازە لە دایک بوو کە پاشان مووی بەردەوامی دێتەوە
٢- ھۆکاری لێکخشان کە بە ھۆی زۆر خوران پێستی سەر دێتە دەرەوە
٣- بەکارھێنانی گەرمی زۆر تایبەت لە کاتی ووشک کردنەوەی سەر لە دوای سەرشۆرین
٤- توند بەستنی قژی منداڵ کە دەبێتە ھۆکاری توند راکێشانی قژ و ھەڵوەرینی
ھۆکارە نەخۆشیەکانی قژ ھەڵوەرین
١- تووشبوونی پێستی سەر بە کەرووی کە پەڵەی سپی بچووک لەسەر دەردەکەوێت تۆشکیش درووست دەکات و ھەندێك جار دەبێتە ھۆی شکان و برینی مووکان
٢- توندی باری دەروونی کە ھۆکارێکی سەرەکی کەوتنی مووی سەری منداڵە، کە ھۆکارەکەی دەروونی پێست یان نارێکی باری خێزانی یان نەخۆشی وەك نەخۆشی درێژ خایەن بێت
٣- نەخۆشی دەردە رێوی کە بەشێکی قژ ھەموو مووەکەی دەکەوێت و وەکو پێستێکی تەواو بەدەر دەکەوێت
٤- نەخۆشی رژێنی دەرەقی کە ھۆرمۆنی دەرەقی کەم دەبێت و کە پەیوەستە بەگەشەی ھەمە لایەنی منداڵ
٥- کەم خۆراکی و بەدخۆراکی بە تایبەتی ماددە سەرەکیەکان و بە تایبەتیش ڤیتامین دی و بایۆتین و زینک و ثیاسین و ئاسن و پرۆتینات کە ماددەی سەرەکی گەشەی مووەکانن
٦- بەرکەوتنی شت بە سەری منداڵ بە تایبەت لە کاتی رووداوەکان
٧- ھەندێك کاتیش بەھۆی بەکارھێنانی دەرمانیی کیمایی لە کاتی ھەندێ نەخۆشی تایبەت
ھەنگاوەکانی چارەسەری
١-چارەسەری بێگومان پەیوەستە بە ھۆکاری قژ ھەڵوەرین و چارەسەرکردنی ھۆکارەکە بۆ نموونە کاتی بوونی نەخۆشی ھەوکردنەکان
٢- چارەسەری حاڵەتی کەم خوێنی و کەم ڤیتامینەکان ئەوەش بە پاراستنی خواردنی تەندروستی و رێک و تەواو سێ ژەمەی منداڵ کە ھاوسەنگ بێت
٣- گرینگی دان بە باری دەروونی منداڵ و ھەموو کارێک بکرێت بە ئەوەی وەك منداڵێکی بار درووست پەروەردە بکرێت دوور لە زەبر و تورەیی پەستان خستنە سەر دەروونیان پر بێت لە خۆشەویستی
٤- چارەسەری ھەوکردنەکانی پێست کاتێک کە تووشبوون کە چارەسەرییەکانی ئاسانن
٥- گرینی دان بە پاک و خاوێنی پێست و بەکارھێنانی شامپۆی منداڵانە
٦- تووند نەبەستنی قژی منداڵ و وازھێنان لە خووی سەرخوران و قژ راکێشان