بچووکی چێوەی سەری منداڵ

ئایا سەری منداڵەکەم بچووکە

بچووکی چێوەی سەری منداڵ حاڵەتێکی دەگمەنە کاتێک منداڵ لە دایک دەبێت و سەری بچووکە یان دوای لە دایک بوون سەری منداڵ لەگەشە بوەستێت.

باشترین شێواز بۆ دیاریکردنی ئەم حاڵەتە بریتییە لە پێوانی چێوەی سەری منداڵ دوای لە دایک بوون کە بە گشتی لە نێوان٣٢،٥سم-٣٧،٥ سم دەبێت ھیچ پشکنینێک نیە بۆ کۆرپە بکرێت لەناو سکی دایک بۆ دیاریکردنی ئەو دیاردەیە بەڵام ھەندێک جار بە پشکنینی سۆنار لە مانگەکانی دوایی سکپری دەتوانێت ئاماژەی پێوە بکات .

لەگەڵ ئەوەشدا ھیچ چارەسەرێکی بەرچاوی نیە تەنھا دەبێت ھۆکارەکەیدس بێت و پێویستە زوو چارەسەر بکرێت .

بچووکی سەر رووداوێکی سکماکی یان لەناو سک روودەدات کاتێک سەری منداڵەکە بچووک دەبێت ، لە ئەنجامی کەمی یان وەستانی گەشەی مێشک کەھەندێك جار کەمە و ھەندێك جاریتریش زۆرە، کاریگەری نەرێنی زۆر دەبێت . کە زۆر بەیان بە ھۆکاری ناوسکی دایك یان دوای لە دایك بوون روودەدەن.

لەوانەیە ھۆکارەکانی لەناو سکی دایك روویان دابێت وەك نەخۆشی لەکاتی سکپری دایك وەك سورێژەی ئەڵمانی و ڤایرۆسی زیکا، بەدخۆراکی دایك ، یان دایك نزیک بوو بێت لە خواردنە کحولییەکان و ھەندێك دەرمانی  زەرەرمەنی.

ھۆکاری بۆماوەیی ، نەگەیشتن یان کەم گەیشتنی خوێن و ئۆکسجین بە مێشکی منداڵ .

نیشانەکان :

٠لەوانەیە لەسەرەتاوە ھەست بە ھیچ نەکرێت جگە لە بچووکی سەری منداڵ بەڵام ھەندێك جار نیشانەی زۆری دەبێت .

٠ روودانی گەشک و پەرکەم

٠ بیر کۆڵی و نەتوانینی فێربوون و نەچوون بۆ قوتابخانە و بەردەوام نەبوون

٠ گرفتی بینین و بیستن

٠ زۆر گرینگە چێوەی سەری ھەموو منداڵ بگرێت دوای لە دایك بوون بۆ زوو دیاریکردنی ، بەڵام پشکنینی تایبەتی خوێن و تیشك بگرێت بۆ ئەو حاڵەتانەی کە گرفتەکەیان بەکەمی ھەیە

چارەسەری :

تاوەکو ئێستا چارەسەریەك نیە بۆ سەری بچووکی جگە لەوەی کە ھۆکارەکەی بدۆزێتەوە و چارەسەری بکەیت و پاشان ھەوڵ بدەیت لێکەوتە و ووزاعەفەتەکانی چارەسەر بکەیت و تواناکانی منداڵ بە راھێنان زیاد بکەیت تاوەکو بەسەر گرفتەکانی زاڵ بێت .

زۆر گرینگە زیاتر بەتەندروستی دایك بووبێت و بەرێکی چاودێری تەندروستی خۆی بێت وە لە کاتی گرفتێک سەردانی پزیشکی تایبەتی خۆی بکات بۆ چارەسەری و دوور بێت لە خواردنەوە کحولییەکان و داودەرمانی زیاد ناپێویست.