زرینگەی ناو گوێ( ھاژە ھاژی ناو گوێ) 

ھەستکردن بە ھاتنی دەنگێکی نا ئاسایی لەناو گوێ وەك ژاوە ژاو کە نەخۆش نارەحەتی دەکات . کە زیاتر نەخۆش ھەستی پێ دەکات و زیاتر نەوەك کەسی بەرامبەر بتوانێت ھەستی پێ بکات، لەوانەیە ھەندێک جار ناوە ناو بێت یان بەردەوام . لەوانەیە یەک گوێ یان ھەردوو گوێ ھەستی پێ بکات ، لەوانەیە قورسی بیستنی لەگەڵ بێت ،یان لەگەڵی نەبێت بەڵام زۆرجار رێگر نابێت لەچالاکیەکانی رۆژانە.

نیشانەکان :

٠ ھەست کردن بەدەنگێکی نارەحەت و ژاوە ژاو لەناو گوێ بەبێ ئەوەی ھیچ دەنگێکی نەشاز ھەبێت لە دەرەوە 

٠ لەوانەیە گێژ بوونی لەگەڵ بێت 

٠ نارەحەتی دەروونی و بێ تاقەتی 

ھۆکارەکانی سەر ھەڵدان:. 

١- بەرکەوتنی دەنگی گەورە و بەشێوەی بەردەوام و دووبارەبوونەوە 

٢- بوونی نەخۆشی لەناو گوێ 

٣- بوونی ماددەی زەردوو دەکردە و شل و زۆر لەناو گوێ ٤- لەدەستدانی بیستن و کەڕ بوون 

٥- زۆر گوێدانی مۆسیقا و گۆرانی بەدەنگی بەرز یان بەکارھێنانی مۆبایل زۆر قسە کردن بە مۆبایل 

ئاکامەکان :. 

١- ھەستکردن بە دڵەراوکێ و نا مورتاحی 

٢- تێکچوونی خەو و ھەست بە ماندوو بوون کردن

٣- کەمبوونەوەی سەرنج دان و تەرکیز کردن 

٤- سەرھەڵدانی سەر ئێشە 

٥- درووست بوونی گرفتی کار و ئەنجامنەدانی کاری رۆژانە 

دەستنیشانکردن : 

گرنگە ئەو دیاردەیە فەرامۆش نەکرێت بەتایبەت کاتێک دووبارە کراوە کاری کردە سەر کاری رۆژانە و ئاکامەکانی لێ کەوتەوە ، سەردانی پزیشک بکرێت بۆ پشکنینی گوێ و بیستنی و پشکنینی تایبەت بکرێت لەو بارەیەوە .

چارەسەری :

١- چارەسەری نەخۆشی گوێ ئەگەر ھەست پێ کرا 

٢- لادانی (سەمع) ماددەی زەردی گوێ و پاک کردنەوەی 

٣- چارەسەری نەخۆشی درێژ خایەن ئەگەر ھەبوو 

٤- بەکارھێنانی ھۆکاری بیستن (سماعە) ی گوێ ئەگەر بیستنی کز بوو 

پارێزگاری : 

١- بەکارھێنانی ئامێری پاراستنی گوێ لە دەنگی بەرز 

٢- کەم گوێ گرتن لە دەنگی بەرز و مۆسیقا و گۆرانی 

٣- دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەبالغ و دەنگی بەرز ٤- کەمتر بەکارھێنانی ئامێری مۆبایل