درووست دەبێت کاتێک جومگەی ئێسکی ران تەواو گەشەی نەکردبێت و درووست نەبوو بێت و پاشان کارەکانی بە تەواوی ناگات و گرفت بۆ جووڵە و لە رۆیشتن درووست نەبێت .
بریتییە لە باوترین جۆری گرفتی جومگە لەکاتی لە دایک بوون لەوانەیە لەسەرەتادا و لەکاتی لەدایک بوون دیار بێت و یان ھەندێک جار دوای لە دایک بوون کەم کەم دەردەکەوێت ، لەوانەیە گرفتەکە لە ئێسکی حەوز بێت کە تەواو و بەشەکانی جومگە تەواو درووست نەبووبێت یان لە شوێنی خۆی دەرچوو بێت .
لەرەگەزی کچ چوار ئەوەندەی رەگەزی کورە ، رێژەی حاڵەتەکان نزیکەی ٢٥ حاڵەتە لە ١٠٠٠ منداڵی لە دایک بوو
لەوانەیە جومگەی لایەک ئەو گرفتە ھەبێت یان ھەردوولا
ھۆکاری ترسناک و روودان :
٠ ئەو منداڵانەی لەکاتی لە دایک بوون قاچەکانیان لە خوارەوەیە و بەم شێوەیە لە دایک بوون
٠ کاتێک ئاوی ناو سکی دایک کەم بێت
٠ زیاترە لە منداڵی یەکەم
٠ ئەو منداڵانەی کێشیان زۆرە لە کاتی لە دایک بوون
٠ ھەبوونی یەکێک لە ماڵەوە بەو حاڵەتە
نیشانەکان :
٠ یەکێک لە قاچەکان کورتر دەردەکەوێت
٠ سورانی قاچ و پەلی خوارەوەی بۆ لای دەرەوە
٠ لۆچەکانی ناوەوەی ران لە ھەردوولا یەکسان دەرناکەون
٠ ھەست دەکرێت درێژی نێوان دوو رانەکە زیاترە لە ئاسایی
٠ ئەگە منداڵەکە کاتی رۆیشتنی بوو لەوانەیە رۆیشتنی لەنگ بێت و شەل بوونی ھەبێت و قاچەکانی بۆ دەرەوە سوورا بێت .
دەستنیشانکردن:
٠ گرینگن و باشترینیان لەسەرەتا بریتییە لە پشکنینی منداڵ بە دەستی پزیشک دوای لە دایک بوون
٠ پشکنین بە ئامێری سۆنار
٠ گرتنی تیشک بۆ ئێسکەکانی ران و حەوز دوای ٦ مانگی
چارەسەری :چارەسەری لە سەرەتاوە ئاسانترە و ھەندێک جار بە بەستنی رووی دایبی و یان ئامێری تایبەت بەو چارەسەرە ھەیە کە پێویستە لای پزیشک بکرێت بەھۆی ئاکامەکان ئەگەر دوا بکەوێت ، زۆر گرینگە منداڵ لە تەمەنی سەرەتایی دا ئێسکەکانی نەبەسترێتەوە و زۆرترین کات کراوە بێت و تا بە سرووشتی بجووڵێت کە ھۆکارێکی گرنگە لە پارێزگاری لەم حاڵەتە