لە سەرەتا و لە دوای لە دایک بوون رەنگی پیسایی منداڵ سەوزێکی تۆخە کەھەندێک جار رەشباو دەردەکەوێت پاشان دوای چەند رۆژێک رەنگەکەی دەگۆرێت بۆ زەرد ، ئەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن زیاتر رەنگی پیساییان زەردە بەڵام ئەوانەی شیری قوتوو دەخۆن زیاتر پیساییان زەردی تۆخە ، ھەندێک جاریش رەنگی سەوزباو دەبێت . تەنھا گۆرانی رەنگی پیسایی بەبێ ھیچ نیشانەکانی تر ئاساییە و رەنگەکان دەگۆرێن ھەندێک جار لە نێوان زەرد- سەوز و قاوەیی وە ئەم گۆرانە لەوانەیە چەند رۆژێک بخایەنێت و پاشان ئاسایی ببێتەوە .
ھۆکارەکان:
١- ئەگەر منداڵ شیری سینگی دایک بخوات بەڵام تەنھا بەشی پێشەوە بخوات و ئەوەی شیری دواوە نەخوات و بەتاڵی نەکات ، واتە تۆزێک شیر بخوات و مەمکی دایک بەتاڵ نەکات
٢- بوونی ھەستیاری لە خۆراکی دایک وەك ئەوەی دایکەکە ھەستیاری بە شیری مانگا ھەبێت یان خواردنی تر
٣- ھەوکردنی ریخۆڵە بەھۆی ڤایرۆس یان بەکتریایان کاتی سەرما بوون
٤- زیاد و ژانی ماددەی زەرداو کە دەرژێتە ناو ریخۆڵە و بۆ یارمەتی دانی ھەرس دەبێتە ھۆی گۆرانی رەنگی بۆ چەند رۆژێک
٥- ئەگەر دایک سەوزەی زۆر خواردبێت
٦- کاتی پێدانی خواردنی منداڵ بەتایبەت سەوزە وەك بروکلی
نیشانەی ترسناک:
١- کاتێک پیسایی سەوزی تۆخ بێت و زۆر بەردەوام بێت
٢- سکچوونی لەگەڵ بێت و بە گشتی لە ٤-٦ جار زیاتر بێت
٣- پیساییەکە خوێنی تێدا بێت
٤- ژانە سک یان ئازاری ھەبێت یان خوێنی تێدا بێت
چارەسەر:
بەگشتی سەوز بوونی پیسایی بە نەخۆشی دانانرێت و تەنھا چاودێری دەوێت خۆی چاک دەبێت ئەگەر لە کاتێک ھەستبکرێت کە نیشانەی نەخۆشی ھەبێت کە لەوانەیە پشکنینی پیسایی پێویست بێت و چارەسەر بکرێت