ھەوکردنی گوێ ی ناوەراست لە منداڵان

ووشەیەکی گشتی یە مەبەستی لێ ی بریتییە لە ھەوکردنی گوێ ی ناوەراست جا نیشانەی ھەبێت یان نا، کورت خایەن بێت یان درێژ خایان ، ئازاری لەگەڵ بێت یان نا.

یەکێک لە نەخۆشی یە باوەکانی تەمەنی منداڵی یە ، کە لە ھەموو تەمەنەکان روودەدات بە تایبەتی لە تەمەنی ٦-١٢ مانگی زۆرترین حاڵەت روودەدات . لەتەمەنی ٢ ساڵی لە ٩٠٪ منداڵان تووشی ئەم حاڵەتە بوون یەك جار یان چەند جارێك.

ئەو کەسانەی کە زیاتر تووشی ئەم ھەوکردنە دەبن:

  • تەمەنیان لە ژێر ٢ ساڵی بێت
  • لە رەگەزی کور زیاترە وەك لە کچ
  • ئەگەر لەو خێزانە ھەوکردنی گوێ زیاتر بوو
  • ئەگەر جگەر کێشان لە خێزانێك ھەبێتAئەو منداڵانەی دەچن بۆ داینگە زیاتر تووش دەبن
  • ئەو منداڵانەی زۆرتر تووشی ھەڵامەت و ھەوکردنی قورگ دەبن

:ئەو منداڵانەی کەمتر تووش دەبن

  • کاتێک بە لایەنی کەم ٣-٦ مانگی شیری دایک دەخۆن
  • کەمتر مەمکە مژە بەکاردەھێنن بە تایبەتی دوای ٦ مانگی تەمەن
  • ئەو منداڵانەی کوتانەکانیان بەرێکی وەرگرتووە
  • ·      ٤-نەبوونی جگەرەکێشان لەناو خێزان
  • ئەومنداڵانەی لە ٢ ساڵی یەکەمی تەمەن کەمتر لەناو قەرەبالغین

زۆربەی ھۆکارەکانی ھەوکردن بریتین لە ڤایرۆسەکان کە ھەمان ڤایرۆسی ھەڵامەت و قورگ گوێن پاشان بەکتریاکان بە رێژەیەکی بەرچاو ھۆکاری ئەو ھەوکردنەن

نیشانەکانی نەخۆشیەکە:

لە منداڵی بچووک و تازە لە دایک بوو زۆرترین نیشانەکان برییتین لە گریان و نەخواردنی شیر بە شێوەیەکی بەرچاو خێزان ھەستی پێ دەکات لە منداڵی تەمەنی یەك ساڵە زیاتر ئازاری گوێ و گریان و تای بەرز ھەستی پێ دەکرێت کە زۆرجار بە ئاسانی دانابەزێت و یان زووتر بەرز دەبێتەوە ،لەوانەیە ھەمان کات ھەڵامەت و ھەوکردنی قورگ و ئاڵوەکانی لەگەڵ بێت.

لەوانەیە گوێ خۆی رابکێشرێت و پاڵی پێوە بنێن ھەندێك جاریش زۆر دێشێت و نایەڵێت کە دەستی لێ بدات و تووشی ئاوسان بێت و ھەندێك جاریش دوای ئازارێکی زۆر پیسی یە زەردباو لە گوێ یەک یان ھەردووکیان دێتە دەرەوە .ھەندێك جار ھەستی پێ دەکرێت کە گوێ گران بووە باش نایبیستێت بۆ دەست نیشانکردنی تەواوی نەخۆشیەکە دەبێت سەیری ناو گوێ بکرێت بە ئامێری پشکنینی گوێ تاوەکو دەستنیشان بکرێت

ئەگەر کەمتەرخەمی بکرێتە لە چارەسەری ئەم ھەوکردنە ھەندێك کات منداڵەکە تووشی ئاکامی خراپتر دەبێت وەکو بڵاوبوونەوەی ھەوکردنەکە بۆ شوێنی تری لەش ، گوێ گران بوون و نەبیستن پاشان دواکەوتنی قسە کردن لە منداڵان.