خۆ تەرکردنی منداڵ لە کاتی شەوو لە خەودا بریتییە میزکردن لەناو جێگا لەدوای تەمەنی پەێنج ساڵی بە لایەنی یەکەم ھەفتەی دووجار وە ئەو حاڵەتە بەردەوام بێت بۆ ماوەی سێ مانگ
بە گشتی منداڵ دوای تەمەنی ٢ ساڵی لە رۆژدا ووشکن و ھەست بەوە دەکەن بە کەسەکانیان دەڵێن پێویستان بەسەر ئاو ھەیە وە لە دوای تەمەنی ٣ ساڵی لەشەودا ووشک دەبن ، بەڵام دەبێتە جێگای سەرنج و نیگەرانی ئەگەر ئەو حاڵەتە بەردەوام بێت و دوای تەمەنی ٥ ساڵی وە پێویستی بە چارەسەر ھەیە ئەگەر لە تەمەنی ٦-٧ ساڵی بەردەوام بوو
ھەندێك منداڵ ھەر لەسەرەتایی تەمەنیانەوە ووشک نەبوون (٨٠٪) ی حاڵەتەکەن وە ھەندێکیان بۆ ماوەی ٦ مانگ ووشک بوون پاشان وایان لێ ھاتووە
لە کوراندا ٣ ئەوەندەی کچانە ، لە ١٥٪ ی منداڵی ٥ ساڵە وەلە ٥٪ ی منداڵی تەمەن ١٠ ساڵ و ٣٪ ی ھەرزەکار و لە ١٥٪ ی گەورە و پێگەیشتوو و خۆیان تەر دەکەن لە کاتی شەودا لە ٧٠٪ ی حاڵەتەکان بۆ ماوەیین وە زۆربەی بۆ ماوەکان لە لای دایك زیاترە وەك باوك.
کێ زیاتر تووش دەبێت:
١- ئەو منداڵانەی کە حاڵەتی قەبزی یان ھەیە
٢- ھەوکردنی میز و میزەرۆ
٣- ئەو منداڵانەی گرفتی خەویان ھەیە
٤-ئەو منداڵانەی توندی باری دەروونی و سترێسیان ھەیە
٥- کەمی ھۆرمۆنی تایبەت بە گێرانەوەی ئاو بۆ ناو لەش لە گورچیلەکانەوە
٦- گرژی و بچووکی میزڵدانی منداڵ
پێویستە چی بۆ منداڵەکەمان بکەین:
پێویستە بە ھێمنی لەگەڵ منداڵ قسە بکەین و بۆی روون بکەینەوە و چونکە ئەویش زۆر نارەحەتە بەو حاڵەتەی ھەیە . سترێس نەخاتە منداڵەکە و خۆشەویستی خۆی بۆ دەردەببرێت
پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت
١- نابێت منداڵ بەسەر خۆیدا بشکێنرێت و سەرزەنشت بکرێت چونکە ھەڵھێنان و تشجیع کردن زۆر کاریگەرترە و چارەسەرە
٢- ھەتا دەکرێت با خەڵکیتر و منداڵی تر ئەو حاڵەتەی منداڵەکەت نەزانن و تا کاریگەری لە دەروونی نەکات و بێتاقەت نەبێت و بەسەر خۆیدا نەشکێتەوە و گاڵتەی پێ نەکرێت
٣- پێویستە ٣ کاتژمێر پێش خەوتن زۆر کەم شلەمەنی بخواتەوە یان تا بکرێت نەیخواتەوە
٤- منداڵەکەت فێر بکە پێش خەو بچێتە سەر ئاو وە لە کاتی شەودا ھەوڵبدە ٢-٣ جارێک ھەڵی بستێنێتەوە بچێتە سەر ئاو تا بۆ ماوەی ٢ ھەفتە خۆی بە ووشکی دەبینێت کە نیشانەی چاک بوونە
٥- زۆر پێدا ھەڵدانی بۆ بکە کاتێک بەیانی ھەڵساو ووشک بوو وە توانیویەتی خۆی رابگرێت و زۆرجار پێویست دەکات ھەدیەی پێ بدرێت وەک پێداھەڵدان
٦-رۆژانە فێر بکرێت بەرێکی بچێتە سەر ئاو بۆ نموونە ٢ کاتژمێر جارێک پاشان زیاد بکرێت بۆ ٣ کاتژمێر و پاشان بۆ ٤ کاتژمێر جارێک تاوەکو توانای میزڵدانی بۆ ھەڵگرتنی میز زیاتر بێت .
٧-ھەر ھۆکارێکی دەروونی وەك ترس یان گرفتی خێزانی و شتێکی تر دەبێت چارەسەر بکرێت تا کاریگەری لەسەر دەروونی نەبێت
٨- ھەر نەخۆشیەکی تر وەك ھەوکردنی کۆئەندامی میز و میزەرۆ و شەکرە و گرفتی خەو چارەسەر بکرێت ٩- ھەر کاتێک زانرا کە ماڵەوە ناتوانن بەسەر ئەوحاڵەتە زاڵ ببن ئەوا دەبێت ئەوا دەبێت سەردانی پزیشک بکەن بۆ پشکنین و وەرگرتن و چارەسەری تایبەت بە حاڵەتەکە یان هەرگرفتێک