یەکێك لە ھەوکردنە باوەکانی تەمەنی منداڵیە نزیکەی ٧،٥٪ منداڵ تووشی ئەم ھەوکردنە دەبن. لە ھەموو تەمەنێک روودەدات و بە بەشێک لەھەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی ھەناسە دەبێت
ھەوکردنەکان زۆر ھۆکاریان ھەیە بەڵام گرینگە ئەوا بزانین کەھەموو بۆشاییەکانی ناو ئێسقانەکانی روو و لووت لەسەرەتایی تەمەن کە درووست نەبوون و گەشەیان نەکردووە . تەنانەت ھەندێکیان دوای تەمەنی ٧ ساڵی درووست دەبێت و ھەندێکیان تا تەمەنی بالغبوون درووست نابن، ھەوکردنەکان ھەندێکیان ھەوکردنی تیژن و کورت خایەنن کە ماوەی ١٠ رۆژ تا مانگێک دەخایەنێت . بەڵام کاتێک دەبێتە درێژ خایەن کاتێک بەردەوام بێت بۆ زیاتر لە ٣ مانگ
:جۆرەکانی ھەوکردنەکان
٠ ھەوکردنی تیژ و کورت کە کاتێک کەمتر لە یەک مانگ بخایەنێت کە لەوانەیە ھۆکارەکانی
١- ڤایرۆسی بێت کە نزیکەی ١٠ رۆژ دەخایەنێت و گۆرانکاری زۆر بە سەر ھەوکردنەکان نایەت و باری تەندرووستی نەخۆش گونجاوەو زۆر نەخۆش و ماندوو دەرناکەوێت
٢- بەکتریا وەك ھۆکار کاتێک لە ماوەی ١٠ رۆژ باشتر نابێت یان دوای ھەوکردنە خراپتر دەبێت و تای زۆری لەگەڵ دەبێت و ئازاری زۆر دەبێت وە لەوانەیە دەرکردە و ئاوی سەوز لە لووت بێتە دەرەوە
٠ ھەوکردنی درێژ خایەن روودەدات کاتێک بەردەوام دەبێت بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ مانگ
ھۆکارەکانی ھەوکردن:
٠ ھەوکردنی قورگ و ئاڵووەکانی
٠ کەمی بەرگی لەش
٠ بوونی گۆشتی زیادە لەناو لووت
٠ ھەوکردنی دانەکان
٠ بەرکەوتنی لووت و روو
٠ مەلەکردن و چوونە ژێر ئاو
٠ بوونی جگەرکێشان لە خێزان و ھەڵمژینی دووکەڵی جگەرە
نیشانەکانی :
نیشانەکانی لەدەرکەوتن و توندی لە تەمەنێک بۆ تەمەنێک و جۆری ھەوکردنەکە جیاوازە
٠ ھاتنە خوارەوەی شلە لە لووت کە زیاتر بخایەنێت لە ١٠ رۆژ
٠ کۆکەی زۆر کە زیاتر بێت لەکاتی رۆژ بەڵام بەشەویش رووبدات
٠ ئاوسانی روو و سووربوونەوەی دەم و چاو و لووت
٠ گۆڕان و گن بوونی دەنگ
٠ سەر ئێشەیەکی زۆر کەھەستی پێ دەکرێت و بە ئاشکرا منداڵ دوای ٥ ساڵی باسی دەکات و بەڵام تەمەنی بچووکتر زۆرتر دەگرێت و ئارامی نامێنێت
٠ لووت گران و بەدەم ھەناسەدان و لە ئەنجامی قورگ ھێشان
٠ بوونی بۆنی ناخۆش لە لووت و ھەناسە
٠ تێکچوونی خەو و لەخەو ھەڵسان و ھەندێک جاریش بوونی پرخە
٠ بێ تاقەتی و ھەست کردن بە نادرووستی
٠ بوونی تای بەرز لەکاتی ھەوکردنی بەکتریایی و تای کەمتر لەکاتی ھەوکردنی ڤایرۆس
٠ ئاوسانی دەوروبەری چاوەکان بەتایبەت کاتی لە خەوھەڵسان
دەستنیشانکردنی :
٠ ئەو نەخۆشیە دەست نیشان دەکرێت بە نیشانەکان و پاشان لەوانەیە پشکنینی ھەوکردن و وەرگرتنی تیشک پێویست بکات
چارەسەری : پێویستە چاودێری باری منداڵ بکرێت بەتایبەت کاتێک نیشانەکان توند نەبوون چونکە ئەگەر ھەستی ھۆکارەکە ڤایرۆسە خۆی بەرەو باشبوون دەروات و تەنھا پێویستە نیشانەکانی چارەسەر بکرێت وەك بەکارھێنانی ئازار شکێن و لووت گیران بەڵام ئەگەر ھۆکارەکەی بەکتریایی بوو نیشانەکانی قوورس بوون بێگومان پێویستی بە چارەسەری دژە بەکتریا دەکات بۆماوەی دوو ھەفتە و بەدواداچوونی دەوێت جگە لە چارەسەرکردن