سستی رژێنی دەرەقی لە منداڵ

رژێنێکی سەرەکی گەشەیە بە تایبەت دوای لە دایک بوون و تا ساڵی یەکەمی تەمەن ، پاشان زۆر گرنگە لە تەمەنی مرۆڤدا بەڵام لە ساڵی یەکەم و بەتایبەت مانگی یەکەم و دووەمی تەمەن . کەبەر پرسی یەکەمی زیندە چالاکی یەکانی ناو لەشە ، ئەو گلاندە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل و کێشەکەی نزیکەی ٢٠ گرامە . کاری ئەو گلاندە دەبێتە ھۆی کەمی ھۆرمۆنی ثایرۆکسین لەلەش و پاشان کەمی زیندە چالاکیەکان و گەشەی مێشک و نزیکی بەتایبەت  باڵا 

بەگشتی ١ منداڵ لە ٣٠٠ لەدایک بوو ئەو حاڵەتەی ھەیە لەسەرەتای تەمەن لە کوڕ بۆ سێ ئەوەندەی کچانە . لەسەدا ھەشتای حاڵەتەکان زیاتر ھۆکارەکە دروست نەبوون و رژێنەکەیە و لەسەدا بیست پەیوەستە بە دروست نەبوونی و کەمی چالاکی ھۆرمۆنەکە زۆر زیاترە لەو منداڵانەی کە کێشیان کەمە لەکاتی لە دایک بوون یان ئەوانەی کێشیان زۆر لە ئاسایی زیاترە 

ھۆکارە سەرەکیەکان:

١-درووست نەبوونی رژێنەکە لە کاتی لە دایک بوون 

٢- درووست نەبوونی یان کەم کاردنی ھۆرمۆنی دەرەقی 

٣- سستی کاتی، کاتێک دایک دژە تەنی ھەیە بۆ ئەو گلانەوە و لە رێگای وێلاشەوە دەچێتە ناو لەشی منداڵ 

٤- نە منداڵانی کە مەنغۆلین 

٥- ئەو منداڵانەی کە کێشەی دڵیان ھەیە زۆربەیان گرفتی ئەو گلاندەیان ھەیە ، وە ئەوانەی لەسەرەتا کێشەی ئەو گلاندەیان ھەیە دووبارە لەوانەیە کێشەی دڵیان ھەبێت 

٦- بوونی نەخۆشی خۆوە بەرگی وا ئەو کەسانەی نەخۆشی یان ھەیە و ھۆکارەکە بەرگری زیادە و لەناو لەش کاتێک دژی لەش کاردەکەن 

نیشانەکان:

٠ لەوانەیە زۆرێکیان لەسەرەتای تەمەن ھیچ گرفتێکیان نەبێت و ھیچ نیشانەکیان نەبێت و پاشان دەربکەوێت یان ئەوەندە کەم بێت کە جێگای سەرنج نەبێت 

٠ بوونی زەردوویی لە کاتی لە دایک بوون کە درێژ بخایەنێت 

٠ کەم شیر خواردن 

٠ کەمی گەشە 

٠ قەبزی لەسەرەتای تەمەن 

٠ گەورەیی سەر و زمان و مەڵاشوو 

٠ گڕ و ناشرینی و زبری روو و دەم چاو 

٠ گڕی دەنگ لەکاتی گریان 

٠ شل و خاوی لەش بە گشتی 

٠ گەورەیی و زلی و ئاوسانی سک 

٠ بوونی فتقی ناووک 

٠ لەوانەیە ئەم نیشانانە ھەموویان یان ھەندێکیان ھەبن 

دیاریکردنی نەخۆشیەکە : 

١- نیشانەکانی کە لەسەرەوە باسکران 

٢- پشکنینی خوێن : لەسەردەمی نوێدا ھەموو منداڵێک دەبێت ئەو پشکنینەی بۆ بکرێت چونکە لەوانەیە نەخۆشیەکەی ھەبێت ، ھیچ نیشانەکانی نەبێت و بەڵام ئەگەر لە مانگی یەکەم چارەسەر نەکرێت ئەوا منداڵەکە بە درێژایی تەمەنی گرفتی کەمی زیرەکی بۆ درووست دەبێت . 

٣- ھەندێک پشکنینی تایبەت ئێسک و ناوکی و دژە تەن بۆ حاڵەتی تایبەت 

چارەسەر : دەبێت و پێویستە چارەسەری بە دەرمانی تایبەت وەربگیرێت ئەگینا بە درێژایی تەمەن نەخۆشەکە بیرکۆڵ و کورتە باڵا دەبێت تەنانەت دەبێتە ھۆی پەل کەوتن