کۆکە و منداڵ

کۆکە یەکێکە لە ھۆکارەکانی بەرگری لەشی مرۆڤە دەیپارێزێت لەوەی شتێکی بیانی بچێتە رێرەوی ھەناسە بەتوندی ھەڵیان دەداتە دەرەوە ، ووروژاندنی ھەستیارەکانی کۆکە لە گوێ و بۆشاییە ئێسکەکانی لووت و قورگ و رێرەوی ھەناسە ھەیە بۆیە ھەر یەکێک لەوانە بوروژێت کۆکە درووست دەبێت ، کۆکە لەوانەیە کورت خایەن بێت کاتێک لە دوو ھەفتە کەمتر بێت .

ھۆکارە جیاکەرەوەکانی کۆکە: 

١-کۆکە درێژ خایەن دەبێت کاتێک لە ٦ ھەفتە تێپەرێت 

٢- وەرزی کۆکە کاتێک لە وەرزی بەھار یان کاتی گۆرانی وەرزەکان دێت زیاتر ورووژانە ( حساسیە) 

٣- کاتی کۆکە: ئەگەر کۆکە لە کاتی شەو زیاتر بێت ئەوا لەوانەیە ووروژان و رەبۆ بێت یان بوونی شلە و لینجی لە دواوەی لووت یان گەرانەوەی ترشە لۆکی گەدە بێت .

٤- ئەگەر کۆکە لەگەڵ ماندوو بوون و وەرزش ھات یان کاتی نزیک بوونەوە لە بۆن و دووکەڵ و تۆز زیاتر ووروژان و حەساسیەیە .

٥- جۆری دەرکردەی سپیەکان و بەلغەم ئەگەر رەنگی سەوز یان زەرد بوو زیاتر لە ھەورکردن ( ئیلتھاب) دەچێت بەڵام ئەگەر کاڵ و ئاوی بوو زیاتر لە ووروژان دەچێت .

نیشانەکانی کۆکەی درێژ خایەن : 

– بوونی شلە لە لووت و ھاتنە خوارەوە 

– بوونی بەلغەم لە قورگ و بۆری ھەناسە 

– قورگ ئێشە 

– ھەناسە توندی و خیز خیز ھاتن لەگەڵ ھەناسە 

– کۆکە کاتێک کەم یان زۆر ھۆشیاری لەگەڵ بێت 

٠ لە چ کاتێک سەردانی پزیشک پێویستە:

٠ کۆکە تای لەگەڵ بێت 

٠ ھەناسە توندی لەکاتی پشوو و یان کەمترین ماندووبوون 

٠ کەمکردنی کێشی لەش و کەمبوونەوەی خواردن 

٠ بوونی بەلغەم کە رەنگەکەی گۆرا بێت بۆ سەوز و زەرد و خوێناوی 

٠ بوونی حاڵەتی نەخۆشی سیەکان لە خێزان 

ھۆکارەکانی خێزان :. 

٠ ھۆکاری ڤایرۆسی : کە منداڵ لە ساڵێکدا نزیکەی ٧ جار ئەم حاڵەتە دەگرن بە تایبەتی ٢ ساڵی یەکەمی تەمەن ، کەزۆربەیان نیشانەکانی ھەڵامەتیان لەگەڵە 

٠ کۆکە رەشە: کە زیاتر لە منداڵی بچووک روودەدات و کاتێک لە شوێنێک دەرکەوێت منداڵێکی زۆر تووی دەبێت و کۆکە لەسەریەک زۆر دەبێت و منداڵ سوور دەبێتەوە و لەوانەیە دوای کۆکە برشێتەوە 

٠ ووروژانی سیەکان و رەبۆ : گەورەترین ھۆکاری کۆکە لەکاتی شەو و لەکاتی بەیانی یان دوای تووش بوونی ڤایرۆس و ھەڵەمەت و کۆکەیەکی درێژخایەن بگرێت . ھەندێکجار دەبێتە ھۆی ھەناسە تەنگی و خیزە خیز 

ھەوکردنی بۆشاییە ئێسکەکانی لووت بە گشتی دوای پێنج ساڵی دەبێت و کۆکەی زۆر و ھاتنی ماددەی لینج لە لووت  بەتایبەت کاتی شەو 

٠ گەرانەوەی ترشە لۆکی گەدە بۆ قورگ ، کە کۆکە لە کاتی شەو زیاد دەکات و بەتایبەت لەکاتی پاڵکەوتن لەوانەیە تف کردن و رشانەوەی لەگەڵ بێت 

٠ ھۆکاری دەروونی کە زۆر کات بەرۆژ کۆکە زۆر دەبێت بەڵام کاتێک دەخەوێت نامێنێت 

٠ پەرینی خواردن بۆ بۆری ھەناسە کە لەناکاو منداڵ زۆر دەکۆکێت بەڵام تا و نەخۆشی لەگەڵ نیە 

٠ ھۆکاری ھەورکردن بەتایبەتی کاتێک تای لەگەڵ یان پاشان لەوانەیە بەلغەمی ھەبێت یان ھەناسەی توند بێت لەگەڵی و لە ھەردوو کاتی شەو رۆژ روودەدات 

ئاکامەکان :.ئەو منداڵانەی زۆر دەکۆکن لەوانەیە توشی ھەندێک لەم ئاکامانە بن 

٠ کەم خەوی و خەو زران

٠ سەر ئێشە 

٠ گێژ بوون 

٠ رشانەوە دوای کۆکە 

٠ میز کرێ بێ ووست و تەربوون 

چارەسەری کۆکە :.

دەبێت ھۆکاری تووش بوون کۆکە بزانرێت و پاشان چارەسەر بکرێت لە ھەورکردن و ووروژان  

پارێزگاری :

١- دوورکەوتنەوە لە قەرەبالغی 

٢- پۆشینی بە تایبەت لە شوێنی قەرەبالغ یان ئەو شوێنانەی تۆز و دوکەڵیان زۆرە 

٣- تا بکرێت ئاژەڵی ماڵی کەم بێت و بەتایبەت لە ژووری خەوتن بەتایبەت لەو خێزانانەی ووروژانیان ھەیە ٤- وەرگرتنی پێ کوتەکان ( ڤاکسینەکان) لەکاتی خۆیدا