درێژ بوونی باڵا یەکێکە لەبەشە سەرەکیەکانی گەشە. لەسەرەتا و لە کاتی لە دایکبوون منداڵ نزیکەی ٥٠سـم لە تەمەنی چوار ساڵی دەبێتە سەد سـم لەگەڵ بوونی جیاوازیەکی کەم لە نێوان کچ و کوڕدا .
لەدوای تەمەنی ٥ ساڵی بە گشتی منداڵ٥-٧ سـم زیاد دەکات لەساڵێکدا وە لەتەمەنی ھەرزەکاری ئەو رێژەیە تۆزێک زیاتریش دەبێت ، باڵای ئاسایی لە نەتەوەیەك بۆ نەتەوەیەك دەگۆرێت بەڵام بەگشتی لە جیھان باڵای مامناوەند بۆ ئافرەت ١٥٩،٥ سـم و بۆ ١٦٣ سـم ،بەڵام لەھەندێک رەگەز و نەتەوە زۆر لەوەش کەمترە .
٠ زۆر ھۆکار کار دەکاتە سەر گەشە وەك رەگەز ، بوونی نەخۆشی درێژخایەن و خۆراک بەڵام لێرە تەنھا شتێک دەخەینە سەر کەمی ھۆرمۆنی گەشە .
ھۆرمۆنی گەشە لەگەڵ نزیکەی ٨ ھۆرمۆنی تر لە رژێن پیتیوتەری دەردەچێت لە مێشک کە کێشەکەی تەنھا نیوگرامە ، لە سەرووی ھەموویانەوە ھۆرمۆنی گەشەیە
کاتێک ئەو ھۆرمۆنە دەردەچێت دەچێت بۆ جگەر ھانی ھۆرمۆنێکی تر دەدات کە پێ ی دەڵێن ھۆکاری گەشە وەك انسولین IGF 1کە دوای ئەوە ھانی گەشە دەدەن لە رێگای گەشەی ئێسکەکان ، گەشەی ماسولکەکان رێکخستنی چەروی لەش ، رێژەی ئەم حاڵەتە بە گشتی یەك لە چوار ھەزار منداڵە ، زیاتر باوە لە رەگەزی کور وەك کچ . ھۆکاری کەمی ئەم ھۆرمۆنە لەوانەیە نەزنراو بێت ھەندێک جار بەڵام ھەندێک کات لە کاتی گەشەی رژێنە کە گرفتێکی لە درووستبوندا ھەیە وە کەم جار ھۆرمۆنەکە ھەیە بەڵام کەمتر کار دەکات . ھەندێکجاریش دوای نەخۆشی گرفتی بۆ درووست دەبێت وەك ھەورکردنی مێشک یان نەشتەرگەری کە مێشک یان بڵابوونەوەی نەخۆشی ترسناکی شوێنی تر ،گرنگە سەیری خێزان بکرێت چونکە لەوانەیە بەھۆکاری بوونی ئەم حاڵەتە لە خێزان ھەبێت با تایبەت کاتێک باوك ١٦٣ سـم و دایك ١٥٠سـم کەمتر بن ، زۆرجار درەنگ پێگەیشتن لە ھەندێک خێزان ھەیە و ھەستی پێ دەکرێت لە ١٥٪ ی ئەو منداڵانەی کە لە بچووکی لە دایك بوون کەمتر گەشە دەکەن .
دەستنیشانکردن:
زۆر گرنگە ھەموو منداڵێک چاودێری گەشەی بکرێت بەلایەنی کەم ساڵی یەك جار ئەگەر منداڵەکە گەشەی کەم بۆتەوە یان کەم و یان وەستاوە پێویستە بەدواچوون بکرێت کە خشتەی تایبەت بەگەشە بە گوێرەی تەمەن و رەگەز کە دەریدەخات چ کاتێک کورتە یان کەمە یان ئاساییە
زۆر نەخۆشی و جەستەیی دەبێتە ھۆکاری کەمی گەشە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت
٠ کورت باڵا
٠ کەمی جەستەیی و جەستەیی و کێش
٠ درەنگ پێشکەوتنی کور و کچ لەرووی بالغ بوونەوە
٠ کەمی قەبارەی ماسولکەکانی لەش
٠ زوو و زۆر ماندوو بوون
دەستنیشانکردن:
دوای دیاری بوون بە نیشانەکان و بەدواچوونی گەشە بەشێوەی پشکنینی خوێن بۆ ھۆرمۆنی گەشە و ئەو ھۆرمۆنانەی کە بەدەوری گەشەت و ھەندێکجاریش بۆ نەخۆشی یە درێژ خایەنەکان کە زۆر کاریگەری لە گەشە دەکەن .
چارەسەر :
٠ چارەسەری ھۆکارەکانی کورت باڵا وەك نەخۆشی درێژ خایەنەکانی منداڵان دوای دەستنیشانکردنیان
٠ چارەسەری دەرزی ھۆرمۆنی تایبەت ھەیە کە دەبێت لە ژێر چاودێری پزیشک بەکاربێت بەھۆی بوونی ئاکامی لاوەکی و درێژخایەنی دەرزیەکان کە ھەندێکجار دەبێت بۆ ماوەی چەند ساڵ بەکار بێت و ھەندێک کاتیش تا کاتی بالغبوون
٠ زۆربەری منداڵانەکان زۆر سوود و لەو چارەسەیەوە وەردەگرن
ئاکامەکانی ئەم نەخۆشیە
٠ ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئاکامی زۆری ھەیە وەکو :
٠ کورتی باڵا
٠ حاڵەتی دەروونی دەشڵەژێت کاتێک ھەرزەکار دەبینێت کە لە چاو رەفیقەکانی کورتە
٠ دواکەوتنی بالغ بوون
٠ دابەزینی شەکرەی خوێن
٠ لاوازی جەستە ٠ نەرمی ئێسک و زوو شکانی